مەکتەبی سیاسیی پارتی سه‌ره‌خۆشی له خانەوادەی ئەنوەر مەتی هیدایە ده‌كات

به‌ڕێزان خانەوادەی ئەنوەر مەتی هیدایە
خه‌مبار بووین به‌بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتی خەباتکار و سەرۆکی بزوتنەوەی گردبوونەوەی سریانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا خوالێخۆشبوو (ئەنوەر مەتی هیدایە). لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی خزم و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبه‌شی خه‌متانین.
خوالێخۆشبوو دۆستێکی دێرینی پارتیمان و تێکۆشەرێکی ناوداری مەسیحیەکانی عێڕاق بوو، لەخوای گەورە داواکارین بیخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و ئارامی و سه‌بوریش بە هەموو لایەک ببه‌خشێ..
انا لله وانا الیه را‌جعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان




