پارتی: پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگی و ته‌بایی، ئه‌ركی هه‌مووانه

هه‌ولێر-KDP.info- پارتی له په‌یامیدا به بۆنه‌ی ساڵی نوێوه، رایگه‌یاند، ''وڵاته‌كه‌مان له قۆناغێكی چاره‌نووسسازدایه، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كمانه هه‌وڵی زیاتر بده‌ین بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزیی و هه‌ماهه‌نگی و ته‌بایی و متمانه تا به هه‌موومان بتوانین دژی پیلانگێڕی و ده‌ستدرێژیی دوژمنان بوه‌ستینه‌وه و به‌رگه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان بگرین و، له‌و رووه‌یشه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر په‌یام و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی بۆ یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌ستیی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌قی په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی ساڵی نوێوه :
به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه، به ناوی خۆمان و هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عێراق و گشت جیهان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین ساڵی تازه بۆ هه‌موو لایه‌ك ساڵی هات و خێروخۆشی بێت، ساڵی بنبڕکردنی كێشه و گیروگرفت و ئێشوئازارهكانی گه‌له‌كه‌مان بێ و كوردستان هه‌میشه له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا بێت
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین كه هه‌ر ئێستا له ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كان له سه‌نگه‌ری به‌رگری و پاراستنی سنور و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل و دیموكراسی و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌كردندان.
ساڵی تازه‌مان له كاتێكدایه، كه به‌هێز و بازووی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خۆڕاگریی گه‌له‌كه‌مان، تیرۆریستان له خاكی پیرۆزی كوردستان وه‌ده‌رنراون و وڵاته‌كه‌مان له قۆناغێكی چاره‌نووسسازدایه، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كمانه هه‌وڵی زیاتر بده‌ین بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزیی و هه‌ماهه‌نگی و ته‌بایی و متمانه تا به هه‌موومان بتوانین دژی پیلانگێڕی و ده‌ستدرێژیی دوژمنان بوه‌ستینه‌وه و به‌رگه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان بگرین و له‌و رووه‌یشه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر په‌یام و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی بۆ یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌ستیی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
هیواخوازین ساڵی 2017، ساڵی ئاشتی و ئاشته‌وایی و خێروخۆشی بێت، ساڵی كۆتاییهێنان بێت به كێشه و گیروگرفت و دهردهیسهرییهكان و چاككردنی باری گورزهران و بژێوی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و، موژده‌ی ده‌سكه‌وتی باشتر و زیاتری پێبێت، ساڵی به‌دیهێنانی دوا مافه‌كانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان و زیاتر پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان بێت.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
31 ی 12 ی 2016




