پارتی له دوو په‌یامدا، سەرەخۆشی لە نیهاد لەتیف قۆجە و چیایی و ته‌یمور ته‌یمور عه‌بدال دەکات
__2016_02_18_h19m23s37__HK.jpg)
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی لە نیهاد لەتیف قۆجە و چیایی و ته‌یمور ته‌یمور عه‌بدال دەکات.
هەڤاڵی بەڕێز نیهاد لەتیف قۆجە
به‌داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو (شەوبۆ)ی هاوژینی به‌ڕێزتانمان پێگەیشت.
به‌م بۆنه خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و هاوبەشی خەمتانین. له خوای گه‌وره داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێ و گیانی کۆچکردوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
26/12/2016
هەڤاڵانی بەڕێز چیایی و ته‌یمور ته‌یمور عه‌بدال
به‌داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خوشکی به‌ڕێزتان (چیمه‌ن ته‌یمور عه‌بدال) کچی شه‌هید (ته‌یمور عه‌بدال)مان پێگەیشت. به‌م بۆنه خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی ئێوه و خانه‌واده کوردپه‌روه‌ره‌که‌تان و تەواوی خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و هاوبەشی خەمتانین.
له خوای گه‌وره داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێ و گیانی کۆچکردوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




