30 پارت و لایەنى کوردستانى لە بارەگاى لقى2 پارتى کۆبونەوە

بەمەبەستى پالپشتى کردن لە هێزى پێشمەرگەو ئەزمونى دیموکراتى و یەک هەلوێستى نەتەوەى ونیشتمانى لەسەر پرسە هەنوکەییەکانى ئەمرۆى سیاسى وداکۆکى کردن لە دەستکەوتەکانى هەرێمى کوردستان، دوێنێ لە بارەگاى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبونەوەیەکى فراوانى ( 30 ) پارت ولایەنى کوردستانى بەهەموو پێکهاتەکانیەوە بۆ هەلوێست وەرگرتن لە سەر هەموو ئەم کێشانەى حکومەتى مالیکى بۆ هەرێمى کوردستان هێناویەتە ئاراوە بەرێوەچوو .
لەمیانى کۆبونەوەکەدا هەموو لایەکیان کۆک هاودەنگ بون لە پالپشتى کردنى هێزى پێمشەرگەى کوردستان وەک داکۆکى کارێک لە پاراستنى هەرێمى کوردستان، هەروەها جەخت کرایەوە لە هەماهەنگى و یەک هەلوێستى لەسەر پرسە چارەنوس سازەکانى نەتەوەى و نیشتمانى پالپشتى کردن لە هەنگاوەکانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و بەرزهەلسەندگاندى سەردانى بەرێز مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سەنگەرەکانى پێشەوەى پێشمەرگە و چارەسەر کردنى کێشەکان بەرێگاى ئاشتى، هەر لە کۆبونەوەکە تەئکید لە هەلوێستى نیشتمانیانەى خەلکى کوردستان کرایەوە بە هەلمەتى هەڵکردنى ئالاى کوردستان بەشێوەیەکى بەرفراوان لە رۆژى ئالاى کوردستان جیا لە سالانى پێشوو لە دژى هەموو ئەم هەلوێستانەى حکومەتى عێراق بەرامبەر هەرێم گرتویەتیەبەر، هەر لەکۆبونەوەکەدا بریاردرا ئەم شێوە کۆبونەوە بەرفراوانە کە لەبەرژەوەندى خەلکى کوردستان و پرۆسەى سیاسى هەرێمى کوردستانە بەردەمیان هەبێت بۆ زیاتر رەتکردنەوەى بریارى تاکرەوى حکومەتى عێراقدا و پاراستنى ئەزمونى دیموکراتى، دواتر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا هەریەک لە سەعدى ئەحمەدپیرە، لە یەکێتى نیشتمانى و سلێمان جەعفەر، لە بزووتنەوەى گۆران و موحسین دەشتى، لە کۆمەلى ئیسلامى و فەرهاد ئەسعەد، لە یەکگرتووى ئیسلامى، عەلى حسین لە پارتى دیموکراتى کوردستان و ئازاد کورەچى، لە بەرەى تورکمانى و ئەحمەد شێروانى، لە حزبى شوعى کوردستان، گۆرگیس یوحنا لە بەیت نەهرین دیموکراتى، بۆ رۆژنامەنوسان دووان و ناوەرۆکى کۆبونەوەکەیان خستەروو کەخۆى لەم بابەتانەى سەرەوە هاتبوو

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


