١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی تەقینەوەکەی کۆیەی سه‌ركۆنه‌ كرد؛ ئامانجیان پشێوى و تێكدانى سەقامگیری و ئارامیی هەرێمی كوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان تەقینەوەکانی دوێشه‌وی کۆیەی کرد کە لە بەردەم بارەگاكانى حزبی دیموكراتی كوردستان(حدك)، ڕوویان دا و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندان شەهید و برینداری لێ کەوتەوە.

ده‌قی په‌یامی پارتی دیموكراتی كوردستان:

بەداخەوە كاتژمێر (10)ی شەوی 20/12/2016 دوو تەقینەوە لەبەردەم بارەگاكانى (حدك) لە شارى كۆیە روویداو لە ئەنجامدا ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە، ئێمە وێراى سەرەخۆشیمان لە كەسوكارى شەهیدەكان و هیواى چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان، ئەو كارە نەخوازراوانە كە ئامانجیان پشێوى و تێكدانى سەقامگیری و ئارامی هەرێمی كوردستانە، زۆر بە توندى ئیدانە و سەرزەنشت دەكەین و، هاوخەمى خۆمان بە خوشك و براو كەسوكارى قوربانیەكان و تێكۆشەرانی حزبی دیموكراتی كوردستان، رادەگەیێنین و، هیواخوازین لەمەودوا ئەو رووداوانە دووبارە نەبنەوە و زیاتر ئارامیی و ئاسایشى هەموولایەك پارێزراوتر بێت.

                                                                                         
 مەكتەبى سیاسیی
پارتى دیموكراتى كوردستان
  21/12/2016
 

هەواڵی پەیوەندیدار