بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى پارتى و نێردراوى وەزارەتى دەرەوەى بەریتانیا بۆ کاروبارى سوریا کۆبوونەوە

بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە تیڕوانین و سیاسەت و هەڵوێستى پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەى رەوشى سوریا و ئاراستەى گۆڕانکاریەکان،ئانگوس ماککى نێردراوى وەزارەتى دەرەوەى بەریتانیا بۆ کاروبارى سوریا سەردانى مەکتەبى پەیوەندیەکانى دەرەوەى پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و لەگەلڕ هێمن هەورامى ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبوویەوە.
ئانگوس ماککى رایگەیاند: گۆڕانکاریەکانى سوریا لە رۆژهەلاتى ناوەراست، بایەخى تایبەتیان هەیە و فرەرەهەندن و کاریگەریان لە سەر دۆخى ناوچەکە و بارى نیۆدەوڵەتى هەیە، بۆیە بە پێویستى دەزانین سیاسەت و هەڵوێستى پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەوە بزانین.
هێمن هەورامى روونى کردەوە کە پارتى و سەرکردایەتى سیاسى هەرێمى کوردستان بایەخێکى تایبەتى بە دۆخى گۆڕانکاریەکانى سوریا دەدەن بە هۆى بوونى زیاتر لە دوو ملیۆن کورد لە سوریا و کاریگەرى گۆڕانکاریەکان لە سەر هەرێمى کوردستان.
هەروەها رایگەیاندپارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانى تەواوى شۆرشى گەلانى سوریا دەکات و لەگەلڕ ئەوەدایە گەلانى سوریا بڕیار لە چارەنوسى سیستەمى سیاسى و حوکمڕانى سوریا بدەن.
لە بارەى هاوکاریەکانى هەرێمى کوردستانەوە بۆ کوردى سوریا ، بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى پارتى رایگەیان ئێمە هاوکارى برایانمانین تا ریزەکانیان یەکگرتوو بێت، بە گوتارێکى هاوبەش و دیدگاى سیاسى هاوبەش مامەڵە بکەن،بە هەموو شێوەیەک لە ململانێ و شەرى یەکترى دوور بکەنەوە. زیاتر لە 53هەزار پەنابەرى سوریا لە هەرێمى کوردستانن و لە خزمەتیانداین.
ئانگوس ماککى، جەختى لە گرنگى هەڵوێست و پێگەى هەرێمى کوردستان کردەوە و بایەخى ئەم جۆرە دیدارانەى دووپاتکردەوە.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


