پارتی، سەرەخۆشی لە کوردستان موکریانی و فەخرەدین حوسێن و فەیسەل دێهاتى دەکات

پارتی لە سێپرسەی جیادا سەرەخۆشی لە دكتۆرە كوردستان موكریانى و فەخرەدین حسێن قادر و فەیسەل دێهاتى دەکات.
بەڕێز دكتۆرە كوردستان موكریانى
بەڕێزان خانەوادەى مێژوونووسی كورد د.جەمال رەشید
بە داخەوە هەواڵى كۆچی دوایی كەسایەتى و مێژوونووسیی ناودارى گەلەكەمان ((د.جەمال رەشید)) مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و تێكڕاى كەس و كارى خوالێخۆشبوو و گەلەكەمان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خواى گەورە سەبروئارامى و دڵنەوایی بە ئێوەو هەموو لایەك ببەخشێ.
د.جەمال رەشید، نووسەرو بیرمەندێكى دیارى گەلەكەمان بوو، خاوەنى دەیان كتێب و لێكۆڵینەوەى بەپێزودانسقە بوو بەتایبەتى لەبوارى مێژوودا و رۆڵێكى دیاروكاریگەریشی هەبووە لە رووى ئەكادیمی و زانستیەوە وەك مامۆستایەكی دیارى زانكۆو ئەندامێكى چالاكی كۆڕى زانیارى كوردستان.
خوالێخۆشبوو، لەرووى زانستى مێژوو و كوولتورەوە جێپەنجەى روون و بەرچاوەو خزمەتێكى زۆرى پێشكەش بەو بوارەو رۆڵەكانى گەلەكەمان كردووە، بۆیە هەوڵ و كۆشش و بەرهەمەكانى مایەى شانازىو رێزو پێزانینە و لەدەستدانیشى زیانێكى گەورەیە.
جارێكى دیكە سەرەخۆشى لە ئێوەوبنەماڵەى خوالێخۆشبوو دەكەین و داواكارین لە خواى گەورە گیانى كۆچكردوو بەبەهەشتى بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبى سیاسی پارتى
دیموكراتى كوردستان
١٩/١٢/٢٠١٦
هەڤاڵی بەرێز فەخرەدین حسێن قادر.
بەرێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو حسێن قادر عەبدوڵلاَ گەلاَڵی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ناوداری شاری هەولێر (حسێن قادر عبدوڵلاَ)ی باوكی بەرێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەرێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤالاَنی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواكارین دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٩/١٢/٢٠١٦
هەڤاڵ و هاوكاری بەرێزمان فەیسەل دێهاتى
بە داخەوە هەواڵى كۆچی دوایی باوكى بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەو كەس و كارى خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خواى گەورە ئارامى و دڵنەوایی بە ئێوەوكەسوكارى خوالێخۆشبوو ببەخشێ و گیانى كۆچكردووش بە بەهەشتى بەرین شاد بكات.
دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى
پارتى دیموكراتى كوردستان




