١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە کۆسرەت رەسوول کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی) پیرۆزبایی لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان (کۆسرەت رەسوول عەلی) کرد بە بۆنەی خەڵاتی پیکاسۆی زێڕین کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بۆ برای خۆشەویست بەرێز كۆسرەت رەسوول عەلی

بە بۆنەی خەڵاتكردنی جەنابت بە (خەڵاتی پیكاسۆی زێڕین) پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جەنابت دەكەم كە خاوەنی مێژوویەكی پڕ خەبات و تێكۆشانن لە پێناو بەدیهێنانی مافی ڕەوای گەلەكەمان؛ ئێوەی بەڕێز شایانی ئەم خەڵاتەن.
پیرۆز بێت و هەمیشە لەش ساغ و سەركەوتوو بن.

    براتان
  فازڵ میرانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار