شاندێکی پارتی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی (FAES) ده‌زگای تویژینه‌وه و لیکۆلینه‌وه‌ی هزری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئیسپانی ده‌کات

له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی جوزیه ماریا ئه‌زنار سه‌رۆکی وه‌زیرانی پێشووی ئیسپانیا، سه‌رۆکی ده‌زگای تویژینه‌وه ولیکۆلینه‌وه‌ی هزری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئیسپانی، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان که پێک هاتبوو له دلاوه‌ر ئاژگه‌یی و شێرکۆ حه‌بیب ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یان کرد که له شاری مه‌درید له 10-14/12/2012 ساز ده‌کرێت.
کۆبوونه‌وه‌که چه‌ندین بابه‌ت سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌مرۆی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست باس و لێکۆلینه‌وه‌ی له خۆ ده‌کرێت که له لایه‌ن که‌سانی سیاسه‌تمه‌دار شاره‌زا له بواره جیاکان وه‌ک رۆڵی یاسا و بونیاد نانی سیسته‌می دیموکراسی و ده‌ستور چه‌ندین ته‌وه‌ری دیکه پێشکه‌ش ده‌کرێت.
جوزیه ماریا ئه‌زنار بابه‌تێکی سه‌باره‌ت به بارودۆخ و ئاینده‌ی ناوچه‌که پێشکه‌ش کرد، هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشووی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا بابه‌تێکی سه‌باره‌ی به رۆڵی یاسا پێشکه‌ش کرد.
له میانه‌ی گفتوگۆی ئه‌و بابه‌تانه شاندی پارتی چه‌ندین بۆ چوونی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌مرۆی هه‌رێم و ئێراق و ناوچه‌که پێشکه‌ش کرد، هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه شاندی پارتی له گه‌ڵ شاندی پارتی وه‌سه‌تی میسری و که‌تایبی لوبنانی و مۆریتانی چه‌ندین بابه‌تیان تاوتۆی کرد.
شایانی باسه ئه‌و ده‌زگایه سه‌ر به پارتی گه‌لی ده‌سه‌ڵات داری ئیسپانی و جوزیه ماریا ئه‌زنار سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیسپانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، و پارتی دیموکراتی کوردستان تاکه پارته له سه‌ر ئاستی کوردستان و عێراق بانگهێشت کرا بوو.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


