پارتی ساڵڕۆژی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆز دەکات
__2016_02_18_h19m23s37__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵڕۆژی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاراستەی هاوسەرۆکان و ئەندامانی سەرکردایەتی زەحەتکێشانی کوردستان کرد کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
بۆ ساڵڕۆژى دامەزراندنى حزبی زەحمەتكێشانى كوردستان
بەڕێزان/ هاوسەرۆكان و ئەندامانى سەركردایەتى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان
بەبۆنەى (31)هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنى حزبە تێكۆشەرەكەتان گەرمترین پیرۆزبایی خەبات و تێكۆشان لە ئێوەوسەرجەم ئەندام ولایەنگرانتان دەكەین،هیوادارین هەمیشە بەردەوام و لە پێشكەوتندابن لەپێناوى سەرخستنى دۆزى رەواى گەلەكەمان و بەدیهێنانى گشت مافە رەواكانى.
ئێمە كاتێك ئەو یادە پیرۆز دەكەین و خەبات و فیداكاری و ئەو قوربانیانەى ئێوە بەهەند دەگرین، دوپاتى دەكەینەوە، كە واپێویست دەكات زیاتر سووربین لەسەر هاوخەباتى و یەكڕیزیی بۆ پاراستنى دەسكەوتەكان و رەوشی سەقامگیریی هەرێمى كوردستان.
هیوادارین هەموو لایەك بە هەمان رۆحیەتى هاوپەیمانییەتى و بەرپرسیاریەتى مێژووییەوە درێژە بە خەبات و تێكۆشان بدەین و كاربكەین بۆ تەختكردنى كۆسپ و تەگەرەكانى بەردەم ئەو هەلومەرجە نالەبارەى ئەمڕۆ لەئارادایەو هەرێمى كوردستان بگەیەنینە كەنارى هەمیشەیی ئارام وئاسوودەیی و دەستەبەر كردنى ئایندەیەكى رۆشنتروگەشتر.
جارێكى دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن ....
مەكتەبی سیاسی
پارتى دیموكراتى كوردستان
11/12/2016




