له یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ردا، پارتی: ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م یاده ده‌رفه‌تێك بێت بۆ یه‌كڕیزی و رەتکردنەوەی بانگه‌شه‌ی توندڕۆیی

هه‌ولێر-KDP.info- به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، پارتی ئومێد ده‌كات له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌و یاده پیرۆزه ده‌رفه‌تێك بێت بۆ زیاتر به‌هێزكردنی گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌خوازێ، ئه‌م یاده رەت کردنەوە و نەهێشتنی داب و نه‌ریتی نه‌خوازراو و بانگه‌شه‌ی توندڕۆیی و توندوتیژی و شه‌ڕ و شه‌ڕانگێزی بێت لە کۆمەڵگا و وڵاتەکەماندا.
په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر محه‌ممه‌د(درودی خوای لێبێت)گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسلمانانی كوردستان و ئیراق و جیهان ده‌كه‌ین، هیواخوازین ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێتـه مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك و په‌یامی كۆتایی هێنان بێت به شه‌ڕو كوشتار‌و ماڵوێرانی و هانده‌رو هه‌وێنی زیاتری چه‌سپاندنی گیانی لێبوورده‌یی و ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان بێت، هه‌روه‌ها هۆكارێكی پته‌وی به‌هێزكردنی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت له نێو پێكهاته جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا.
ئومێده‌وارین له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆماندا ئه‌و یاده پیرۆزه ده‌رفه‌تێك بێت بۆ زیاتر به‌هێزكردنی گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی هێزولایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و داكۆكیكردن له‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان و مایه‌ی سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی و ئاسووده‌یی هه‌میشه‌یی بێت بۆ هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها رەتکردنەوە و نەهێشتنی داب و نه‌ریتی نه‌خوازراو و بانگه‌شه‌ی توندڕه‌وی و توندوتیژی و شه‌ڕوشه‌ڕانگێزیی بێت لە کۆمەڵگا و وڵاتەکەماندا..
جارێكی دیكه ((12ی ره‌بیعولئه‌وه‌لی1438ی كۆچی)) له‌سه‌رتاپای موسلمانان پیرۆز بێت.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
11ی كانوونی یه‌كه‌می 2016ی زایینی
12ی ره‌بیع لئه‌وه‌لی 1438ی كۆچی




