مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه گوێبیستی هه‌واڵی كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزتان خاتوو(ئیقلیما)بووین، به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه به‌ناوی خۆمان و هه‌ڤاڵانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و کادیر و ئەندامانی پارتیمان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌وادە سەربەرز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و ئومێده‌وارین خوای گه‌وره سه‌بروئارامی و دڵنه‌وایی به جه‌نابتان و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.
كۆچی دوایی خاتوو (ئیقلیما) مایه‌ی دڵگرانییه بۆ گشت لایه‌ك. داواكارین له خوای گه‌وره گیانی كۆچكردوو بخاته به‌ر دلۆڤانیی خۆی و به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و هه‌موو لایه‌ك له خه‌م و ناخۆشی به‌دوور بگرێت..
جارێكی دیكه وێڕای سه‌ره‌خۆشیمان، ته‌ندروستی و ته‌مه‌ندرێژیی جه‌نابتان له خوای گه‌وره داوا ده‌كه‌ین.
انالله واناالیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
5/12/2016




