١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی زمناک ئیسماعیل دەکات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵ (زمناك ئیسماعیل)

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ و کادیری تێکۆشەر (زمناك ئیسماعیل حیكمه‌ت) به‌رپرسی ناوچه‌ی رزگاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سنوری (لقی 2)مان پێگەیشت.

به‌م بۆنه‌ خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روره‌كه‌تان و کەس و کار و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی هه‌ڤاڵی جوانەمەرگمان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.  له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین سەبر و ئارامی به هه‌موو لایه‌كمان  ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
مه‌کتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار