١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەجید محەمەد مرادخان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، ئەندامی دەزگای ئەیلوولی گەرمیان، تێكۆشەر (مەجید محەمەد مرادخان)مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەرێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤالاَنی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواكارین دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و  سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.

مەكتەبی سیاسی        
پارتی دیموكراتی كوردستان    
       ٢٩/١١/٢٠١٦

 

هەواڵی پەیوەندیدار