١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

میرانی: گرینگە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتیدانی ئەو ناوچانەی خاپوور كراون، ساز بدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێشوازی (جان جاك برێدی) ئەندامی پەرلەمانی فەرەنساو ئەندامی لیژنەی بەرگری رایگەیاند گرینگە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی سازبدرێت بۆ یارمەتیدانی ئەو ناوچانەی  بە دەستی تیرۆر خاپوور كراون.

ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) پێشوازی لە (جان جاك برێدی) ئەندامی پەرلەمانی فەرەنساو ئەندامی لیژنەی بەرگری و (دومینیك ماس) کونسووڵی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستاندا كرد.

لە دیدارێكدا كە (مەحموود محەمد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و (رمزی شەعبان) ئەندامی یەدەكی مەكتەبی سیاسی و (ئومید خۆشناو) سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستانداو، (مۆنا قەهوەچی) سەرۆكی فراكسیۆنی گەشەپێدانی توركمانی و (وحیدە یاقو) سەرۆكی كوڕبەندی كلدانی و سریانی و ئاشووری ئامادە بوون
.
(فازڵ میرانی) دوای بەخێرهێنانی شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدارەو باس لە بارودۆخی ناوچەكەو شەڕی رزگاركردنی مووسڵ و دوایین پێشهات و دەرهاوێشتەكانی ئەم شەڕەو هیوای خواست هەرچی زووە ئەم شەڕە كۆتایی پێبێت و ئاوارەكان و خەڵكی ناوچەكانی عێراق بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان، هەروەها ئاماژیشی بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق كرد و، جەختی لە چارەی كێشەكان كردەوە كە پێویستە بەرێگای دیالۆگ و ئاشتی چارە بكرێت.

(جان جاك) وێڕای سوپاسگوزاری خۆی بۆ مەكتەبی سیاسی بۆ ئەم پێشوازییەی كە لێیان كراوە ئاماژەی بە گرینگی پەیامی ئەم دواییەی (سەرۆك بارزانی) كرد كە دەروازەیەكی چاكە بۆ چارەی گشت كێشەكان و هەوڵی ئەوە دەدات كە هەموو لایەك بەدەم پەیامی (سەرۆك بارزانی) بێن و هیواشی خواست هەرچی زووە ناوماڵی كورد رێك بخرێت.

هەروەها سوپاسی گەل و حكوومەتی كوردستانی كرد بۆ حەواندنەوەی ئەم ژمارە زۆرەی ئاوارەكان سەرەڕای قەیرانی دارایی.
لەلای خۆیەوە (فازڵ میرانی) سوپاسی گەل و حكوومەتی فەرەنسای كرد بۆ هاوكاری بەردەوامیان بۆ هەرێمی كوردستان و رایگەیاند كە ئێمەی گەلی كوردو گەلی فەرەنسا قوربانی دەستی تیرۆرین و پێویستە بۆ لەناوبردنی ئەم تیرۆریستانە لە پاڵ نەهێشتنیان لەرووی فكریەوەش دژیان كار بكەین. هەروەها (فازڵ میرانی) بە گرینگی زانی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی ساز بكرێت بۆ یارمەتی دانی ئەو ناوچانەی  بە دەستی تیرۆر خاپوور كراون.
لەلای خۆیەوە (جان جاك) پشتگیری تەواوی قسەكانی (فازڵ میرانی) كرد.
لە كۆتاییدا (فازڵ میرانی) گەشبینی خۆی دەربڕی بۆ دۆزینەوەی چارەی گونجاو بۆ هەموو كێشەكان و بۆ ئەم مەبەستە سەردانی لایەنەكان دەكەن بۆ گفتوگۆ كرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار