سه‌ركردایه‌تیی لاوانی ئه‌ورووپا: سوپاس بۆ گه‌ل، حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه

هەولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ (فازڵ میرانی) و شاندێكی پارتیدا، سه‌ركردایه‌تیی لاوانی ئه‌ورووپا سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی كوردستانیان كرد بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ئاواره‌یه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی به‌بێ جیاوازیی نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا و، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رگرییان لێ ده‌كات به خوێنی خۆی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (فازل میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له (سه‌ركردایه‌تیی لاوانی ئه‌ورووپا) كرد. كه مه‌به‌ست له سه‌ردانیان بۆ كوردستان پاڵپشتیكردنى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له‌ژێر ناونیشانی (پێشمه‌رگه سوپایه‌كی ئاشتی و ئازادی) و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌م جاره‌یان له هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له دیدارێكدا كه (عێزه‌دین به‌رواری) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و (ره‌مزی شه‌عبان) ئه‌ندامی یه‌ده‌كی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ر یه‌كه له (بروسكه نووری شاوه‌یس و ساسان عه‌ونی) ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و (عارف روشدی) راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی و (ته‌یمور عه‌بدوڵڵا) به‌رپرسی لاوانی دیموكراتی كوردستان و (فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگرى سه‌رۆكى لاوانى جیهانى ئاماده‌ى بوون، (فازل میرانی) وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی (سه‌ركردایه‌تیی لاوانی ئه‌ورووپا) خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م دیداره و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان به گرینگ و به‌رز و پیرۆز نرخاند؛ هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌رك و ماندوبوونیانی كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر دڕنده‌ترین تیرۆریست شه‌ڕ ده‌كه‌ن. پێشمه‌رگه له هه‌موو جیهاندا ناوی ده‌ركردووه به‌وه‌ی كه دژ به تیرۆریستانی داعش وه‌ستاوه‌ته‌وه و به‌رگری له ئه‌من و سه‌قامگیری و به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو جیهاندا ده‌كه‌ن.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى ئاماژه‌یشی به پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و ئه‌و ئارامییه‌ی له كوردستاندا به‌رقه‌راره دا، كه له سایه‌ی برا پێشمه‌رگه‌كان هاتووه‌ته دی. گوتیشی، ئێستا كوردستان ژینگه‌یه‌كی ئارامه و كۆمه‌ڵگایه‌كی لێ بوورده‌ییه و سه‌ره‌ڕای ئه‌م قه‌یرانی داراییه‌ش به هه‌زاران ئاواره له ناوچه جیاجیاكانی عێراق و سووریا له كوردستان گیرساونه‌ته‌وه.
له لای خۆیانه‌وه شاندی (سه‌ركردایه‌تیی لاوانی ئه‌ورووپا) سوپاس و پێزانینی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتىیان كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه و باسیان له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان كرد بۆ پاڵپشتیكردنى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه بوونه‌ته ناوێك كه جیهان شانازی پێوه ده‌كه‌ن، راشیانگه‌یاند، ئێمه هه‌موومان هه‌ست ده‌كه‌ین قه‌رزداری ئه‌وانین، چونكه به‌رگری له هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن و فیداكاری و قاره‌مانه‌تییان جیهانی سه‌رسام كردووه.
هه‌روه‌ها سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی كوردستانیان كرد بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ئاواره‌یه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی به‌بێ جیاوازیی نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا و، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رگرییان لێ ده‌كات به خوێنی خۆی.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا (میرانى) ئاماژه‌ی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دا و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له ساته‌وه‌ختی پێویست هاوكاری و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستانیان بوون. هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ (سه‌ركردایه‌تیی لاوانی ئه‌ورووپا) خواست له ئه‌رك و كاره‌كانیان و پاڵپشتی و هاوكاریی پارتی ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان.
له لای خۆیه‌وه شاندی (سه‌ركردایه‌تیی لاوانی ئه‌ورووپا) سوپاسی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه و ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه خۆشحاڵن كار و چالاكییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجام بده‌ن و سه‌ردانی هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بكه‌ن.
ئاماژه به ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و دواپێشهات و گۆڕانكارییه‌كان (میرانی) گوتی، گه‌لی كورد ئه‌مه چه‌ندین ساڵه له پێناو ئازادی و ئاشتی تێده‌كۆشێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی خۆى و، هه‌رده‌م فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیرییش بووه له ناوچه‌كه‌دا و ده‌خوازێت باشترین په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ هه‌موواندا هه‌بێت.




