میرانی: بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا كۆ ببینه‌وه

هەولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له كوردستان، (فازڵ میرانی) رایگه‌یاند، په‌یامی (سه‌رۆك بارزانی) كرد كه ده‌روازه‌یه‌كی زۆر گرینگه بۆ چاره‌ى كێشه‌كان و له سۆنگه‌ی به‌رپرسیاره‌تیی سه‌ر شانمان بڕیارمان داوه كه وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسی بكه‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان.
(فازل میرانی) پێشوازی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له كوردستان كرد به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی یادداشتنامه‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وایی.
له‌و دیداره‌دا كه (مه‌حموود محه‌ممه‌د و عێزه‌دین به‌رواری) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و (رمزی شه‌عبان) ئه‌ندامی یه‌ده‌كی مه‌كته‌بی سیاسی و (بروسكه نووری شاوه‌یس) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌ی بوون، (میرانی) وێراى به‌خێرهێنانی نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی، هه‌وڵه‌كانیانی بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی به‌رز و پیرۆز نرخاند و راگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان و (سه‌رۆك بارزانی) باوه‌ڕی ته‌واویان به چاره‌كردنی كێشه‌كان به‌ڕێگای دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه.
هه‌روه‌ها (فازل میرانی) ئاماژه‌ی به په‌یامی (سه‌رۆك بارزانی) كرد كه ده‌روازه‌یه‌كی زۆر گرینگه بۆ چاره‌ى كێشه‌كان و له سۆنگه‌ی به‌رپرسیاره‌تیی سه‌ر شانمان بڕیارمان داوه كه وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسی بكه‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی گه‌شبینی خۆیشی نیشان دا و جه‌ختی كرده‌وه، كه هه‌موو لایه‌نه‌كان نیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی رێگاى چاره‌كردنى كێشه‌كانیان ده‌ربڕیوه و ئه‌مه جێی دڵخۆشیی ئێمه‌یه.
هه‌روه‌ها باسی قاره‌مانه‌تی و نه‌به‌ردیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه دژی تیرۆریستانی داعش ده‌جه‌نگن و هه‌موو جیهان شانازی پێوه ده‌كات.
له كۆتاییدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نی له كوردستان سوپاسی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتییان كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه و ئه‌م دڵفراوانییه و ئاماده‌یی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.




