پارتی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ و سه‌ركرده‌ی تێكۆشه‌ر قادر جه‌باری راده‌گه‌یه‌نێت

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، دڵسۆزی رێبازی پیرۆزی بارزانی هه‌ڤاڵ و هاوكاری تێكۆشه‌رمان (قادر جه‌باری) راده‌گه‌یه‌نین.
قادر جه‌باری له‌دایكبووی ساڵی 1942ی ده‌ڤه‌ری جه‌باری، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه پێوه‌ندی به ریزه‌كانی پاتی دیموكراتی كوردستان و شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلووله‌وه کردووە و به‌هۆی چالاكی و لێهاتووییه‌وه له ساڵی 1965 به‌رپرسیاریه‌تی ناوچه‌ی شوانی پێده‌سپێردرێت و، له كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتیمان به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته ناوه‌ندی حزب هه‌ڵده‌بژێردرێت، له‌ساڵی 1971 به‌رپرسی لقی 3 و دواتر له ساڵی 1974 وه‌كو به‌رپرسی لقی 2، درێژه به خه‌بات و تێكۆشانی ده‌دات.
هه‌ڤاڵی ناوبرا و له هه‌ردوو كۆنگره‌ی 11 و 12 به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه و چه‌ندین ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی دیكه‌ی گرینگ و كاریگه‌ری حزبی و ئیداری راپه‌ڕاندووه و چه‌ند ساڵێكیش وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه. به‌داخه‌وه دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12ی11ی2016 دڵه گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وتوو و بۆدواجار ماڵئاواییی لێ كردین.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و خزم و كه‌سوكار و سه‌رجه‌م هاورێبازانی خوالێخۆشبوو و گشت هه‌ڤاڵانی پارتیمان ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره داواكارین سه‌بر و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ك پێببه‌خشێت و گیانی سه‌ركرده و خه‌باتكار، هه‌ڤاڵ (قادر جه‌باری) بخاته به‌ر دلۆڤانی خۆیی و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شادبكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




