پارتی، سهرهخۆشی له خانهوادهی شاعیری ناوداری کورد مام هێدی دهكات

بەڕێز خانەوادەى شاعیری ناودارى گەلەكەمان(مام هێدی)
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵى كۆچی دوایی شاعیری ناودارى گەلەكەمان(مام هێدى) مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و تێكراى كەس و كارى خوالێخۆشبوو و گەلەكەمان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خواى گەورە سەبروئارامى ودڵنەوایی بە ئێوەو هەموو لایەك ببەخشێ.
مام هێدى شاعیر و تێكۆشەرێكى دێرینى كوردستانى رۆژهەڵات، كەسایەتى و شاعیرێكى دیاروناسراوى گەلەكەمان بوو، كەسایەتییەكى خاوەن هەڵوێست و وەفادار بوو بەتایبەتى دەهەمبەر رێبازى بارزانى نەمرو كاروانى شۆڕش و خەباتى رزگاریخوازی گەلى كورددا، هەروەها یەكێك بوو لەو رۆشنبیرە نیشتیمانپەروەرانەى خزمەتێكى زۆرى بە بوارى ئەدەبی و كولتووری نەتەوەیمان كردووە و، لەو رووەوەش جێپەنجەى دیاروبەرچاوە، بۆیە هەوڵ و كۆشش و بەرهەم و كتێب و داهێنراوەكانى مایەى شانازىو رێزو پێزانینە و لەدەستدانیشى زیانێكى گەورەیە.
جارێكى دیكە سەرەخۆشى لە ئێوەوبنەماڵەى خوالێخۆشبوو دەكەین و داواكارین لە خواى گەورە گیانى كۆچكردوو بەبەهەشتى بەرین شاد بكات.
مەكتەبى سیاسیی پارتى دیموكراتى كوردستان
27/10/2016




