پارتی، جەژنی جەمایێ ئێزدیانی پیرۆز کرد

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان جەژنی جەمایێ ئیزدیدیانی پیرۆز کرد و پاڵپشتى و پشتیوانى تەواو و بەردەوامى ماددى و مەعنەوى پارتی و سەرۆك مەسعوود بارزانى بۆ دووپات کردنەوە.
بە بۆنەى جەژنى جەمایێ ئێزیدیان
بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى جەمایێى خوشك و برایانى ئێزیدی گەرمترین پیرۆزبایی لە كەسایەتى و میرو شێخانى ئێزیدی و سەرجەم ئێزیدیان لە كوردستان وجیهان دەكەین، هیواخوازین ئەم جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەى ئازادى و سەقامگیریی هەرێمەكەمان بە خێروخۆشی وكامەرانى بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوەومایەى دڵنەوایی و ئاشتەوایی بێت و موژدەى كۆتایی هێنانى ناخۆشی ودەردەسەریەكانى پێ بێت.
ئەو بۆنەیە لەكاتێكدا لە ئێوە پیرۆز دەكەین، كە گەلەكەمان بە گشتى و ئێوە بەتایبەتى دووچارى شەڕێكى دڕندانە بوونەتەوە، بۆیە ئەركى سەرشانى هەموومانە بەیەك دەست و بەرپرسانە داكۆكی لە خاك و زێدو نیشتیمانەكەمان و ئەو دەسكەوتانەى بە خوێن و قوربانییەكانمان هاتوونەتە دی، بكەین.
بەو بۆنەیەوە پاڵپشتى و پشتیوانى تەواو و بەردەوامى ماددى و مەعنەوى پارتیمان و سەرۆك مەسعوود بارزانى دووپات دەكەینەوە بۆ بەدیهێنانى گشت مافەكانتان و پاراستنى كوولتورى رەسەنى ئێزدیاتى و گەڕاندنەوەى ئارامی و ئاسوودەیی بۆ تەواوى ناوچەكەتان وئاوەدانكردنەوەیان و كۆتایی هێنان بە دەرەسەرى و مەینەتییەكان.
جارێكى دیكە جەژنتان پیرۆز بێت و ئومێدى بەختەوەرى و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..
مەكتەبی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان
٥/١٠/٢٠١٦




