مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی قەرەنی عوسمان ئاغا دەکات

بەڕێزان خانەوادەی قەرەنی عوسمان ئاغا
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شاری هەولێر، تێكۆشەر (قەرەنی عوسمان ئاغا )مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواكارین دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢١/٩/٢٠١٦




