مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بۆ یه‌كێتیی زانایان: ڕێ له بیروبۆچوونى توندڕۆیی و شه‌ڕانگێزی بگرن

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، (46)ه‌مین ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان پیرۆز ده‌كات و ده‌خوازێ، زانایانی ئایین به‌رده‌وام بن له داكۆكیكردن له به‌ها و ئادابه راست و دروسته‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ى گیانى لێبورده‌یی و ئاشته‌وایی و رێگه‌گرتن له بیروبۆچوونى توندڕۆیی و شه‌ڕانگێزیی و تیرۆر.
ده‌قی په‌یامى پیرۆزبایی مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بۆ یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان
به‌بۆنه‌ى (46)ه‌مین ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتییه‌كه‌تان، پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له ئێوه و تێكڕاى زانایانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام له كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌میشه به‌هه‌مان گیانى نیشتیمانپه‌روه‌ریتان به‌رده‌وام بن له خزمه‌تگه‌یاندن به رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان.
گومانى تێدا نییه زانایان و مامۆستایانى ئایینى چ رۆڵێكى گرینگ و هه‌ستیاریان له ئه‌ستۆدایه له پێناو به‌رگریكردن له ماف و ده‌سكه‌وته‌كانمان و هه‌رده‌م كار و ئه‌ركه‌كانیان به‌وپه‌ڕى له‌خۆبردووییه‌وه جێبه‌جێ كردووه، كه شایانى رێز و ستایشن.
به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه هیوادارین هه‌ر له‌پێشكه‌وتندا بن له داكۆكیكردن له به‌ها و ئادابه راست و دروسته‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ى گیانى لێبورده‌یی و ئاشته‌وایی و رێگه‌گرتن له بیروبۆچوونى توندڕۆیی و شه‌ڕانگێزی و تیرۆر.
جارێكى دیكه پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
20/9/2016




