مەکتەبی سیاسی و دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی، سهرهخۆشی له سیروان ناشاد دهكهن

هەڤاڵی بەڕێز کاک سیروان ناشاد
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو عادل محێدین شوانی
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات..
انالله واناالیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
11/9/2016
هەڤاڵ و هاوکاری بەڕێزمان سیروان ناشاد
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوەهەواڵی کۆچی دوایی (عادل محێدین شوانی) ی باکی بەڕێزتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادەو تەواوی خزم و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبوری بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان




