١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

فازڵ میرانی، ڕۆڵی حزبی یەكێتی كوردی سووریای بەرز نرخاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان فازڵ میرانی لە پێشوازی (ئیبراهیم برۆ) سكرتێری حزبی یەكێتی كوردی سوریا و شاندێكی یاوەری ڕایگەیاند کە، سیاسیەتی جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بەرامبەر كوردستانی ڕۆژئاڤا ڕوون و ئاشكرایە و ئەویش (گەلی كورد لە ڕۆژئاڤای كوردستان یەكڕێز و یەكهەڵویست بن بۆ دەستبەركردنی مافی نەتەوایەتی و نیشتمانی گەلی كوردستان لە ڕۆژئاڤای كوردستان.

 

لە بارەگای م. س پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەدین فازڵ میرانی سكرتێری م. س پێشوازی كرد لە (ئیبراهیم برۆ) سكرتێری حزبی یەكێتی كوردی سوریا و شاندێكی یاوەری.

 

لە دانیشتنێكدا كە ئازاد بەرواری و عێزەدین بەرواری و مەحموود محەمەد ئەندامانی م. س و عارف ڕوشدی ڕاوێژكاری م.س و سەربەست لەزگین ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە ببون فازڵ میرانی سكرتێری م. س وێڕای بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی مێوان، تیشكی خستەسەر ڕەوشی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و نەوپێشهاتەكانی ناوچەكە

.

میرانی ڕۆڵی حزبی یەكێتی كوردی سووریای لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستانی ڕۆژئاڤا بەرز نرخاند و ئاماژە بەوەدا كە سیاسیەتی جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بەرامبەر كوردستانی ڕۆژئاڤا ڕون ئاشكرایەو ئەویش (گەلی كورد لە ڕۆژئاڤای كوردستان یەكڕێز و یەكهەڵویست بن بۆ دەستبەركردنی مافی نەتەوایەتی و نیشتمانی گەلی كوردستان لە ڕۆژئاڤای كوردستان.

 ئیبراهیم برۆ سكرتێری حزبی یەكێتی كوردی بە ناوی خۆی و شاندەكەیانەوە سپاسی م. س پارتی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و ڕێز و حورمەتی خۆی پێشكەشی سەرۆك مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد بۆ ئەو هاوكاری و خەمخۆرییەی جەنابیان بەرامبەر دۆز و گەلی كوردستان لە ڕۆژئاڤای كوردستان.

 

هەروەها ئیبراهیم برۆ شروڤیەكی تێروتەسەل سەبارەت ڕەوشی ڕۆژئاڤا و نەوپێشهاتەكان لە گۆڕەپانی سیاسیدا پێشكەش كرد و تەئكیدی كردەوە كە پرۆژەی نەتەوەیی پارتی دیموكراتی كوردستان كە سەرۆك مەسعود بارزانی دەیکات، پرۆژەی هەموو گەلی كوردە و هەموو هێز و لایەنەكان لە ناو ئەو پرۆژەیەدا خۆیان دەبیننەوە.

 

ئیبراهیم برۆ هیوای خواست ئەم پەیوەندیانە لە نێوان هەردوو لادا بە تایبەتی لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەنەكەسەدا بەرەو پێش بڕوات و ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوام بین بۆ خزمەتكردنی كورد و كوردستان.

شایانی باسە شاندی مێوان پێك هاتبوو لە:

 

ئیبراهیم برۆ سكرتێری حزبی یەكێتی كوردی سوریا                                                             

حەسەن ساڵح جێگری سكرتێر

سەبری میرزا ئەندامی كۆمیتەی سیاسی

مارف مەلا ئەحمەد ئەندامی كۆمیتەی سیاسی

ئەنوەر ئاسۆ ئەندامی كۆمیتەی سیاسی

عەبدوسەمەد خەلەف برۆ ئەندامی كۆمیتەی سیاسی

هەواڵی پەیوەندیدار