١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

فازڵ میرانی: گرنگە بە یەك هەڵویست ئەم قۆناغە هەستیارە تێبپەڕێنین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێشوازی ئەمینداری گشتی بزاڤی چاكسازی و گەشە، ڕایگەیاند کە هەڵویستی پارتی هەمیشە وا بووە كە بەرژەوەندیی نەتەوە لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی ترەوە بێ و گرنگە بە یەك هەڵویست ئەم قۆناغە هەستیارە تێبپەڕێنین بەرەو بەدەستهێنانی ئامانجی گەلەكەمان.

لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازیی لە د. محەمەد بازیانی ئەمینداری بزاڤی چاكسازی و گەشە كرد.

لە دانیشتنەكەدا فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان، باس لە دواپێشهات و گۆڕانكارییەكان و بارودۆخی عێراق بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی كرد و ڕۆڵ و گیانفیداییی پێشمەرگە لە بەرگریكردنی كوردستان بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوە دا كە سەقامگیری ئەمن و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان لە سایەی شەونخونی و گیانفیداییی برا پێشمەرگەكانمان و هێزكانی ئاسایش و یۆلیس و هاوكاری و هۆشیاریی هاوڵاتیانمانە.

هەورەها سكرتێری مەكتەبی سیاسی جەختی كردەوە خۆشبختانە هەوڵی جدی لە ئارادان بۆ ڕێكخستنی ناو ماڵی كورد و زۆر گەشبینم بە دۆزینەوەی چارەسەری كێشەكان. هەڵویستی پارتی هەمیشە وا بووە كە بەرژەوەندییەكانی نەتەوە لە سەرووی هەموو بەرژەوەنەییەكی ترەوە دابنێ و گرنگە بە یەك هەڵویست ئەم قۆناغە هەستیارە تێبپەڕینین بەرەو بەدیهێنانی ئامانجی گەلەكەمان.
لە لای خۆیەوە د. محەمەد بازیانی سپاسی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی كرد بۆ ئەم پێشوازییە و ستایشی قارەمانەتیی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد كە ئێمە كورد بە قارەمانەتی و گیانفدایییان سەربەرزین لە دنیا كە بەرگری لە بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتی و ئاشتەوایی دەكەن و بە یەكڕیزیی گەلی كورد دەستكەوتی گەورەتر بە دەست دەهێنن.


 

هەواڵی پەیوەندیدار