١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی، پیرۆزبایی لە رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان.

دەقی پیرۆزبایی مەكتەبى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان

بۆ رابەرى گشتىی بزووتنەوەى ئیسلامى كوردستان
       بەڕێز: مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز
   بەبۆنەى بەستن و سەركەوتنى یازدەهەمین كۆنگرەى بزووتنەوەى ئیسلامى و هەڵبژاردنەوەى بەڕێزتان وەك رابەرى گشتى بزووتنەوەى ئیسلامى گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانى سەركردایەتى و تێكڕاى ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین و هیواى سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە كاروئەركە كانتان.
  ئومێدەوارین ئەو هەنگاوە مایەى زیاتر پتەوكردنى كارى هاوبەش و یەكڕیزیی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانى كوردستان بێت لەپێناو سەرخستنى پرۆسەى سیاسی و چارەكردن و رەتدانى قەیران و كێشەو گیروگرفتەكان.
  جارێكى دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

                                مەكتەبى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان
                                              ٣١/٧/٢٠١٦
 

هەواڵی پەیوەندیدار