١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی ئیدانەی پەلامارە تیرۆرستییەكانى قامیشلۆ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای ئەوەی پەلامارە تیرۆریستییەکانی قامیشلۆ، ئیدانە دەکات، هاوخەمیش بۆ خوشك و برایان لە قامیشلۆ دەردەبڕێت.

دەقی پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەداخەوە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ٢٧ى ٧ى ٢٠١٦، تیرۆرستانى داخ لەدڵ پەلامارێكى نامرۆڤانەیان كردە سەر شارى قامیشلۆ لە رۆژئاواى كوردستان كە لە ئەنجامدا دەیان هاوولآتى شەهید و برینداربوون. ئێمە لە پارتى دیموكراتى كوردستان زۆر بەتوندى ئیدانەى ئەو كردەوە تیرۆرستیە دەكەین و دڵتەنگى و هاوخەمى خۆمان بۆ خوشك و برایانمان لە قامیشلۆ دەردەبڕین و سەرەخۆشى لە كەسوكارى شەهیدەكان دەكەین و هیواى چارەسەرى و زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین. هاوكات داوا لە لایەنە بەرپرسەكان دەكەین  هەوڵەكانیان بۆ پاراستى سەروماڵى هاوولآتیانى رۆژئاوا چڕتربكەنەوە بۆئەوەى چیتر رۆڵەكانى گەلەكەمان نەبنە قوربانى دەستى رەشى تیرۆرستان.

مەكتەبى سیاسى
پارتى دیموكراتى كوردستان
٢٧ى ٧ى ٢٠١٦
 

هەواڵی پەیوەندیدار