مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە خەسرۆ گۆران دەكات

هەڤاڵی بەڕێز كاك خەسرۆ گۆران، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیمان
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی خزم و كەسوكاری خوالێحۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین دواناخۆشی خانەوادەكاتان بێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




