په‌یامی پارتى له سلێمانى-هه‌ڵه‌بجه بۆ لایه‌نه‌كان: با له ئاست به‌رپرسیاره‌تیى ئه‌م قۆناغه بین

سلێمانی-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى/ هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵێن ده‌دا هه‌موو هه‌نگاو و کارێكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى خه‌ڵک و خاکى کوردستان بێت، داوایش ده‌کات هه‌موو لایه‌ک به هه‌ستکردن به به‌رپرسیاره‌تیى ئه‌م قۆناغه، کار بۆ یه‌کڕێزیی نێوماڵى کورد بکه‌ن و، هه‌نگاوى جیددى بنێین به‌ره‌و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى.
ده‌قی په‌یامى پیرۆزبایى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى/ هه‌ڵه‌بجه به بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه
جه‌ماوه‌رى خۆڕ‌اگرى پارێزگاى سلێمانى/ هه‌ڵه‌بجه
که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان
له‌کاتێکدا هه‌رێمى کوردستان ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش بووه‌ته‌وه و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان به گیانبازیى خۆیان خاک و خه‌ڵکى کوردستان ده‌پارێزن، له‌هه‌مانکاتدا له‌لایه‌ن به‌غداوه شه‌ڕێکى ئابوورى و سیاسى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان و خه‌ڵکى کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێ، ئه‌ویش له ڕێگاى بڕینى بودجه و مووچه‌ى خه‌ڵکى کوردستان، له‌م کاته‌دا خه‌ڵکى کوردستان سه‌ڕاى ئه‌و جه‌نگه هه‌مه‌لایه‌نه، مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانى به‌خێر به‌ڕێکرد و له ئێستایشدا پێشوازى له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ده‌کات.
به‌م بۆنه‌یه‌وه وه‌ک ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى / هه‌ڵه‌بجه، پیرۆزبایى جه‌ژن ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فى سلێمانى/هه‌ڵه‌بجه و بیتوێن و پشده‌ر و هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و منداڵه چاوگه‌شه‌کانى کوردستان ده‌که‌ین، له هه‌مانکاتدا سوپاسى خۆڕاگرییان ده‌که‌ین که‌وا سه‌ڕاى جه‌نگ و بارى سه‌ختى ژیان، بوێرانه و کوردپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا ده‌که‌ن و به‌شداریى مه‌راسیمى جه‌ژن ده‌که‌ن.
لێردا به‌پێویستیشى ده‌زانین به ناوى به‌ڕێز ئه‌دهه‌م بارزانى به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى/ هه‌ڵه‌بجه، وێڕاى پیرۆزبایى جه‌ژن سوپاسى تێکڕاى چین و توێژه جیاجیاکانى هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و دانیشتوانى ده‌ڤه‌ره‌که به گشتى بکه‌ین که له‌کاتى ده‌ستبه‌کاربوونى به‌ڕێزیان وه‌ک به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایى سه‌ردانتان کردین، ئه‌وه نیشانه‌ى وه‌فا و کوردپه‌روه‌ریتانه.
ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌موو هه‌نگاو و کاره‌کانمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى خه‌ڵک و خاکى کوردستان بێت، داواش ده‌که‌ین هه‌موو لایه‌ک به هه‌ستکردن به به‌رپرسیاره‌تیى ئه‌م قۆناغه و خوێندنه‌وه‌ى واقیعى سیاسیى ناوچه‌که و جیهان بتوانین کار بۆ یه‌کڕێزیی نێوماڵى کورد بکه‌ین، لێره‌شه‌وه هه‌نگاوى جیددى بنێین به‌ره‌و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى.
دووباره ڕۆژوتان قه‌بووڵ بێت و جه‌ژنتان پیرۆز
به هیواى کورستانێکى ئارام و سه‌ربه‌خۆ و پێکه‌وه‌ژیان
ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى / هه‌ڵه‌بجه
5/7/2016

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


