١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پەیامی پیرۆزبایی پارتی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەكتەبى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە تێیدا هاتووە: " ئاواتەخوازین ئەو بۆنە پیرۆزە مایەى یەكگرتووى و خێروخۆشی یەكجارەكى بێت بۆ گەلەكەمان بەتایبەتى لەو هەلومەرجەى ئەمڕۆماندا  بۆ بنبڕكردن و  یەكلاییكردنەوەى شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان و رووبەڕوبوونەوەى قەیرانەكان و گەیشتن بە ئامانج و داخوازیە رەواكانمان."

دەقی پەیامی پیرۆزبایینامەى مەكتەبى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان


بەبۆنەى جەژنى پیرۆزى رەمەزان
  بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى پیرۆزى رەمەزان گەرمترین پیرۆزبایی جەژن لە سەرجەم موسڵمانانى كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، بەتایبەتى لە خانەوادە و كەس و كارى سەربەرزى شەهیدە نەمرەكان و هێزى پێشمەرگەى كوردستان لە بەرەكانى جەنگدا، هیوادارین هەمیشە گەلەكەمان سەرفراز و شاد و بەختەوەر بێت و هەر رۆژێكى جەژن و كامەرانى بێت.
  جەژنى پیرۆزى رەمەزان،  هەڵگرى پەیامى لێبووردەیی و ئاشتەوایی و خێروبەرەكەتە بۆ گشت مرۆڤایەتى و موسڵمانان، بۆیە ئومێدەوارین زیاتر هەوێنى پێكەوەژیان و دادپەروەرى و  دابینكردنى سەقامگیریی و ئاسوودەیی بێت بۆ تەواوى چین وتوێژەكانى كۆمەڵگە و پێكهاتەكانى گەلەكەمان.
   ئاواتەخوازین ئەو بۆنە پیرۆزە مایەى یەكگرتووى و خێروخۆشی یەكجارەكى بێت بۆ گەلەكەمان بەتایبەتى لەو هەلومەرجەى ئەمڕۆماندا  بۆ بنبڕكردن و  یەكلاییكردنەوەى شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان و رووبەڕوبوونەوەى قەیرانەكان و گەیشتن بە ئامانج و داخوازیە رەواكانمان.
    جارێكى دیكە جەژنى پیرۆزى رەمەزان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت...


مەكتەبى سیاسی
پارتى دیموكراتى كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار