١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی، ١٦ ساڵەی دامەزراندنى خانەى موكریانى پیرۆز كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتی، لە دوو پەیامی جیادا ١٦ ساڵەی دامەزراندنى خانەى موكریانى یان، پیرۆز كرد.

دەقی پیرۆزبایی مەكتەبى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى خانەى موكریانى بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە:

بەڕێزان: بەڕێوەبەر و كارمەندانى خانەى موكریانى بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە
بەبۆنەى (١٦)هەمین ساڵیادى دامەزراندنى خانەى موكریانى گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین و ئومێدى بەردەوامیی و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازین.
  ئاشكرایە خانەى موكریانى هەر لەرۆژى دەستبەكاربوونیەوە زنجیرەیەك بەرهەمى بەپێزوگرنگى لە گشت بوارێكى مەعریفییەوە چاپ وبڵاوكردۆتەوە و رۆڵى دیارەوبەرچاو هەبووە لە دەوڵەمەندكردنى كتێبخانەى كوردی و كولتورى نەتەوەیی و نیشتیمانیمان.
بەوبۆنەیەوە دووبارە پاڵپشتى تەواوى خۆمان بۆ خانەى موكریانى دووپات دەكەینەوەو بە ئومێدى هەنگاووپرۆژەى بەپێزتروزۆرتر..جارێكى دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

 

مەكتەبى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان
٣/٧/٢٠١٦

 

دەقی پیرۆزبایى دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان بەبۆنەى (١٦)هەمین ساڵەى دامەزراندنى خانەى موكریانى:


    بەڕێزان: بەڕێوەبەر و كارمەندانى خانەى موكریانى بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە
   بەبۆنەى (١٦)هەمین ساڵیادى دامەزراندنى خانەى موكریانى پیرۆزباییەكى گەرمتان لێدەكەین و هیوادارین هەردەم بەردەوام بن لە هەوڵ و كارەكانتان بۆ پێشخستن و زیاتر برەودان بە بوارى چاپ و بڵاوكردنەوە لەرووى چەندایەتى و چۆنیەتیەوە.
   خانەى موكریانى بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە هەنگاو و دەسكەوتێكى گرنگ بوو بۆ دەوڵەمەندكردنى گەنجینەى رۆشنبیریمان و هاندان و هاریكاری كردنى بەبێ جیاوازى نووسەران و رۆشنبیران، هەر بۆیە جێپەنجەى لەو رووەوە روونەو بەو بەرهەم و پرۆژەودەسكەوتانەى مایەى سوپاس و شانازیە..
لەم بۆنەیەدا پشتیوانى خۆمان بۆ هەوڵ و كۆشش وكارەكانتان دووپات دەكەینەوەو هیوادارین هەر لە پێشكەوتن دابن..


دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى
پارتى دیموكراتى كوردستان
٣/٧/٢٠١٦

 

هەواڵی پەیوەندیدار