١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی بۆ نەوشیروان مستەفا: "بە هەڕەشە و گوڕەشەكانتان گۆڕین ناكرێت.. لە کۆن نەتانتوانی ئێستایش پێتان ناکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامێکی کورتدا بۆ نەوشیروان مستەفا رایگەیاند کە، بە چەواشەكارى و تۆمەتى بێبنەما و تێكدانى یەكریزیى نێوماڵى كوردستانى، گۆڕین ناكرێت؛ هەروەها بە هەڕەشە و گوڕەشەكانشتان گۆڕین ناكرێت، هەروەكو لە كۆن نەتانتوانیوە و بووە بە گرێى دەروونى و لە 17ى شوبات و 23ى حوزەیران و 19 ئابیشدا پێتان نەكرا، دڵنیا بن ئێستایش پێتان ناكرێت، بۆیە باشترین گۆڕین ئەوەیە كە تۆ خۆت بگۆڕى و چیتر بەو هزرەوە سیاسەت نەكەى.

 

دەقی رایگەیاندراوەکە:

بە چەواشەكارى و تۆمەتى بێبنەما و تێكدانى یەكڕیزیى نێوماڵى كوردستانى گۆڕین ناكرێت، هەروەها بە هەڕەشە و گوڕەشەكانشتان گۆڕین ناكرێت، هەروەكو لە كۆن نەتانتوانیوە و بووە بە گرێى دەروونى و لە 17ى شوبات و 23ى حوزەیران و 19 ئابیشدا پێتان نەكرا، دڵنیا بن ئێستایش پێتان ناكرێت، بۆیە باشترین گۆڕین ئەوەیە كە تۆ خۆت بگۆڕى و چیتر بەو هزرەوە سیاسەت نەكەى.


راگەیاندنى مەكتەبى سیاسیى
پارتى دیموكراتى كوردستان
16/6/2016

 

هەواڵی پەیوەندیدار