١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

فازڵ میرانی پشتگیری بۆ پارێزگای نەینەوا دەربڕی.. پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ تاوتوو کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە پێشوازیی شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ پارێزگای نەینەوا دەربڕی و لە دیدارەکەیشدا پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ تاوتوو کرا.


ئه‌مڕۆ له‌ بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیی كرد له‌ به‌شار كیكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و، عەبدولقادر بگوش شنگالی جێگری یەکەمی پارێزگا و سەیدۆ چەتۆ حەسەن سەرۆكی كوتلەی برایەتی‌وپێکەوەژیان.

له‌ دانیشتنێكدا كە مەحموود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی لێ بوو، باس له‌ ڕه‌وشی ئه‌منی و سیاسی و خزمه‌تگوزاریی ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئاسانكاری بۆ كاروباری هاووڵاتیان و خۆئاماده‌كردن بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاكردنی مووسڵی كرا.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی بۆ نانه‌وه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وادا كرایه‌وه‌ و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌و بواره‌دا ده‌كرێت باس كران.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا گرنگیی پته‌وه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كان دووپات كرایه‌وه‌. هه‌ردوو لاش باسیان میكانیزمه‌كانی ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا و هه‌وڵه‌كانی ده‌زگا و ڕێكخروه‌كانی بواری مرۆیی و جیهانی به‌رز ڕاگیرا.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسییی پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیریی خۆی بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار