١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی، یازدەهەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی پیرۆز کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی کرد و، یانزەهەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئەو پارتەی پیرۆز کرد.

ئەمڕۆ ٥/٦/٢٠١٦ فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و مەحموود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، سەردانی پارتی گەشەپێدانی توركمانیان كرد و، لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ١١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حزبەیان پیرۆز کرد.

وێڕای پیرۆزبایی، فازڵ میرانی ئاماژەی بە پەیوەندیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی گەشەپێدانی توركمانی كرد و جەختی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی گەشەپێدانی توركمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆیان خواست.

هەروەها میرانی باسی فەرهەنگی پێكەوەژیان و لێبوردەیی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستان كرد و، دووپاتی كردەوە جیهان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە چاوی ڕێز و ستایشەوە سەیری دەكات و پارتی هەمیشە هەڵگری پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازی بووە.
سكرتێری پارتی گەشەپێدانی توركمانیش سپاسی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ ئەم سەردانە و بە گرنگی زانی.

هەواڵی پەیوەندیدار