١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەى كەسایەتى ناودار پرۆفیسۆر د.مستەفا زەلمى دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 بەڕێز خانەوادەى كەسایەتى ناودارى گەلەكەمان پرۆفیسۆر د.مستەفا زەلمى

بە داخەوە هەواڵى كۆچی دوایی كەسایەتى و بیرمەندى گەلەكەمان و جیهان پرۆفیسۆر دكتۆر((مستەفا زەلمى)) مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و تێكراى كەس و كارى خوالێخۆشبوو و گەلەكەمان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خواى گەورە سەبروئارامى ودڵنەوایی بە ئێوەو هەموو لایەك ببەخشێ.

  د.مستەفا زەلمى كەسایەتى و بیرمەندێكى دیارى گەلەكەمان بوو، خاوەنى چەندین بڕوانامەى ئەكادیمی و دەیان كتێب و لێكۆڵینەوەى بەپێزودانسقەی زانستیە لەبوارى یاساوشەریعەت و ئوسوڵى فیقه و فەلسەفەدا و رۆڵێكى دیاروكاریگەریشی هەبووە لە بەراوردكردن لە نێوان یاساوشەریعەتى ئیسلامداو لە چەندین كۆنفرانسی ئەكادیمى و زانستى ناوخۆوجیهانى بەشدارى كردووەو چەندین جار خەڵات كراوەو رێزى لێ نراوە، هەروەها یەكێك بوو لەو كەسایەتیە نیشتیمانپەروەرانەى خزمەتێكى زۆرى بە بوارى كۆمەڵایەتی و كولتووری نەتەوەیمان كردووەو لە رووى ئەكادیمى و زانستیەوە پێگەوجێپەنجەى روونەو خزمەتێكى زۆرى پێشكەش بەو ئەزمونەو رۆڵەكانى گەلەكەمان كردووە ، بۆیە هەوڵ و كۆشش و ماندوبوونى مایەى شانازىو رێزو پێزانینە و لەدەستدانیشى زیانێكى گەورەیە.

   جارێكى دیكە سەرەخۆشى لە ئێوەوبنەماڵەى خوالێخۆشبوو دەكەین و داواكارین لە خواى گەورە گیانى كۆچكردوو بەبەهەشتى بەرین شاد بكات.

مەكتەبى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان
4/6/2016

هەواڵی پەیوەندیدار