مەکتەبی سیاسی پارتی، سەرەخۆشیی لە بەکر ئاغا حەوێزی دەکات

بەڕێز خانەوادەی بەکر ئاغا حەوێزی
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆش بوو (ئەردەڵان)ی کوڕی بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و دۆستانتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات..
انالله واناالیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤/٥/٢٠١٦




