١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گۆڤاری گوڵان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی، لەدوو پەیامی جیادا پیرۆزباییان لە ستافی گۆڤاری گوڵان کرد و لە پەیامەکەدا هاتووە" دەرچوونى (گوڵان) هەم بڕیاروهەنگاوێكى بوێرانە و هەمیش نموونەیەكى زیندووى كارى پرۆفیشناڵیانە بوو لەرووى رۆژنامەوانییەوە، هەروەها بەو سیستەم و كارنامە رێكوپێكەى لە بوارى رۆژنامەوانیی دا و بەردەوام بوونى لە برەودان بە كوولتوری رۆشنبیریی و هزریدا هەر لە دەستپێكى كاركردنیەوە تاكو ئەمڕۆ خانەیەكى تایبەتمەندانەى لە كتێبخانەى كوردی بە گشتى و بوارى رۆژنامەوانیی بەتایبەتى بۆخۆى گرتووە، ، لێشمان مسۆگەرە هەر بەردەوام دەبێت و لەئایندەیشدا هەنگاوى چاكتر و كاریگەرتر دەنێت."

پیرۆزبایى مەكتەبی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان
بەبۆنەى (22)یەمین ساڵیادى گۆڤارى(گوڵان)


هەڤاڵى بەڕێز فەرهاد محەمەد، سەرنووسەرى گۆڤارى گوڵان
هەڤاڵان، سكرتێری نووسین و ئەندامانى ستافى نووسین وهونەریی لە گۆڤارى(گوڵان)
  بە بۆنەى (22)یەمین ساڵوەگەڕیی گۆڤارى گوڵان، پیرۆزباییەكى گەرمتان لێدەكەین، پیرۆزبایی لە نوسەران و خوێنەرانى گۆڤارە ئازیزەكەتان دەكەین و، دەستى هەوڵ و كۆششتان بۆ بەردەوامیی و پێشخستنى گۆڤارەكەو رۆژنامەگەریی كوردی دەگوشین.
   ئاشكراوروونە جێپەنجەى گۆڤارى(گوڵان) بەسەر كاروانى  رۆژنامەوانیماندا چەندە گرنگ و كاریگەرە و بەمەش توانیویەتى بەدرێژایی تەمەنیدا كوولتورى رۆژنامەوانیی پاراوتر و دەوڵەمەندتر  بكات، هەر بۆیەش تا ئەمڕۆ لەو بەخشش و داهێنانەى بەردەوامەو  پێگەى شایستەونەگۆڕی خۆى لە بوارى رۆژنامەوانیدا پتەوتر كردووە.
   گۆڤارى(گوڵان) لەو كاروانە دوورودرێژەی رۆژنامەوانی كوردیدا خاوەن ئەزموونێكى دیارو تازەیەو بەمەش سەلماندویەتی، كە تایبەتمەندی خۆى هەیە لەو بوارەدا، لە رێگەى پەیرەوكردنى بەرنامەیەكی رێكوپێك و زانستى و ئەكادیمیانەى ئەوتۆ، كە توانیویەتى ژمارەیەكی زۆرى نووسەران ولێكۆڵەروبیرمەندانى ناسراوى عەرەبی و جیهانى لەو گۆڤارە كۆبكاتەوە.
   (گوڵان) بۆ برەودان بە بوارى رۆژنامەوانى بە شێوەیەكى پیشەوەرانە دەستى پێكرد، بە گیانى دیالۆگ و رەخنەگرانەوە بۆ خزمەتگەیاندن بە پرسە گرنگەكان، زەوینەیەكى راست و دروستى بۆ رۆشنبیران و نووسەران رەخساند بە مەبەستی خستنەرووى كەموكوڕیەكان و خزمەتكردنى لایەنە ئیجابیەكان و رەوشی سیاسی و پاراستنى دەسكەوتەكانمان.
    هەڤاڵانى بەڕێز...
  دەرچوونى (گوڵان) هەم بڕیاروهەنگاوێكى بوێرانە و هەمیش نموونەیەكى زیندووى كارى پرۆفیشناڵیانە بوو لەرووى رۆژنامەوانیەوە، هەروەها بەو سیستەم و كارنامە رێكوپێكەى لە بوارى رۆژنامەوانیی دا و بەردەوام بوونى لە برەودان بە كوولتوری رۆشنبیریی و هزریدا هەر لە دەستپێكى كاركردنیەوە تاكو ئەمڕۆ خانەیەكى تایبەتمەندانەى لە كتێبخانەى كوردی بە گشتى و بوارى رۆژنامەوانیی بەتایبەتى بۆخۆى گرتووە، ، لێشمان مسۆگەرە هەر بەردەوام دەبێت و لەئایندەشدا هەنگاوى چاكترو كاریگەرتر دەنێت.
    بەو بۆنەیەوە وێراى پاڵپشتى و پشتیوانی پارتیمان بۆ سەرخستن و زیاتر پێشخستنى گۆڤارەكە جەختیش دەكەینەوە سەر ئەوەى، كە كاروئەركى رۆژنامەوانیی و رۆشنبیریی  زیاتر هەوڵ و كۆشش و قوربانیدانى دەوێ بۆ ئەوەى بەراستى نموونەیەكى زیندوو و پێشەنگ بێ بۆ پێشخستنى كۆمەڵگەوگەلەكەمان و برەودان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییە باڵاكان بەتایبەتى لەو هەلومەرجە هەستیارەى ئەمڕۆماندا.
جارێكى دیكە دەستخۆشى و پیرۆزبایی لە ئێوەوخوێنەرانتان و خۆمان دەكەین.   
مەكتەبی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان
21/4/2016


پیرۆزبایینامەى دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان


بەبۆنەى (22) یەمین ساڵوەگەڕى گۆڤارى(گوڵان)
هەڤاڵى بەڕێز فەرهاد محەمەد، سەرنووسەرى گۆڤارى گوڵان

هەڤاڵان، سكرتێری نووسین وتێكڕاى ئەندامانى ستافى نووسین وهونەریی لە گۆڤارى(گوڵان)
   بە بۆنەى (22)یەمین ساڵوەگەڕیی گۆڤارى گوڵان، پیرۆزباییەكى گەرم لە ئێوەو خوێنەران دەكەین، سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ هەوڵ و كۆششی بێ وچانتان لە پێناو پێشخستن و سەركەوتنى گۆڤارەكەتان.
  (گوڵان) وەك هەنگاوێكى تازەوگرنگ لە كاروانى رۆژنامەوانیماندا توانی لەو ماوەى كاركردنیدا بەپێی بەرنامەیەكى رێكوپێك و پیشەوەرانە خزمەتێكى زۆروجیاى بوارەكە بكات و جێگەوپێگەى شیاوى خۆى لەسەر پانتایی كارى رۆژنامەوانیی دا بگرێ.
  ئەو خزمەتەى ئێوە لەرووى رۆژنامەوانیەوە بەردێكى دیكى تەلارى ئەو ئەزموونەمانەوسەنگەرێكى دیكەى رەواوداكۆكیكەرە لە كێشەكەمان و پاراستنى ماف و دەسكەوتەكانمان نەخاسمە لەو هەلومەرجەى ئەمڕۆماندا، كە پێویستە هەموو لایەك بەوپەڕى لێبووردەیی و دڵسۆزیەوە داكۆكی لێ بكات.
   بەخشش و بەرهەمی چەندین ساڵەى گۆڤارەكەتان باشترین گەواهیدەرى راست و دروستى پەیامى راستگۆیانەى ئێوەیە بۆ دەوڵەمەندكردنى فەرهەنگ وكوولتورى نەتەوەیی و رۆشنبیریمان، بەمەش (گوڵان) بۆتە ناوێكى دیاروبەرچاوى نێو رەوتى رۆژنامەگەریی كوردیی.
  بەو بۆنەیەوە جارێكى دیكە پشتیوانى تەواوى خۆمان بۆ بەردەوام بوون  و بەرەو پێشبردنى گۆڤارەكەتان دووپات دەكەینەوەوئومێدەوارین بە هەمان گیانى بەرپرسانەودڵسۆزانەوە زیاتر برەو بە كاروچالاكی و پلانەكانتان بدەن لە داهاتوودا .
   هەمدیسان دەستخۆشى و پیرۆزباییتان لێ دەكەین...  

 
دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان
21/4/2016

 

هەواڵی پەیوەندیدار