مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د زه‌ندی ده‌كات

به‌رێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د زه‌ندی.
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كادیری شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و شۆڕشی گوڵان، تێكۆشه‌ر ( ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د صالح) ناسراو به (ئه‌حمه‌د زه‌ندی)مان پێگه‌یشت. له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێزتان و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خوای گه‌وره داواكارین دوا ناخۆشی خانه‌واده‌كه‌تان بێت و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انالله واناالیه را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
21/4/2016




