مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو فایه‌ق حاجی شه‌ریف چاڵاخی ده‌كات

به‌رێز لیوا سدیق حاجی شه‌ریف
به‌رێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو فایه‌ق حاجی شه‌ریف چاڵاخی.
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رلقی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول، كه‌سایه‌تیی دیاری عه‌شیره‌تی قه‌ره‌وه‌یس (فایه‌ق حاجی شه‌ریف چاڵاخی )مان پێگه‌یشت. له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێزتان و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خوای گه‌وره داواكارین دوا ناخۆشی خانه‌واده‌كه‌تان بێت و، سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انالله واناالیه را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
21/4/2016




