١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەری ساڵی نوێ و جەژنی چوارشەممە سۆر لە کوردانی ئێزدی پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی کرد بە بۆنەی سەرى ساڵى نوێ و جەژنى چوارشەممە سۆرى ئێزیدیان و، هاوكات لە پەیامەکەدا سۆز و پاڵپشتى و پشتیوانى تەواو و بەردەوامى ماددى و مەعنەوى پارتی و سەرۆك (مەسعوود بارزانى) بۆ كوردانی ئێزدی دووپات کرایەوە.

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:

    بەبۆنەى جەژنى (چوار شەممە سوَر)و سەرى ساڵى نویی ئیزیدیان پیرۆزباییەكى گەرم لە كەسایەتى و شێخان و ئەنجوومەنی روحانی كوردانی ئیزدی و سەرجەم ئێزیدیان لە كوردستان وجیهان دەكەین، هیواخوازین ئەم جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەى ئازادى و سەقامگیریی هەرێمەكەمان بە خێروخۆشی وكامەرانى بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوەومایەى دڵنەوایی و ئارامگریی بێت و موژدەى كۆتایی هێنانى شەڕ ودەردەسەریەكانى پێبێت.

   ئەو بۆنەیە لەكاتێكدا لە ئێوە پیرۆز دەكەین، كە گەلەكەمان بە گشت پێكهاتەوچین و توێژەكانیەوە دووچارى شەڕێكى دڕندانەى تیرۆریستان بوونەتەوە، بۆیە ئەركى سەرشانى هەموومانە بەیەك دەنگ و دەست و برایانە و دڵسۆزانە بەرگرى لە خاك و زێدو نیشتیمانەكەمان و ئەو دەسكەوتانەى بە خوێن و قوربانییەكانمان هاتوونەتە دی، بكەین.
  بەو بۆنەیەوە جارێكى دیكە سۆزوپاڵپشتى و پشتیوانى تەواو و بەردەوامى ماددى و مەعنەوى پارتیمان و سەرۆك مەسعوود بارزانى دووپات دەكەینەوە بۆ بەدیهێنانى گشت مافەكانتان و پاراستنى كوولتورى رەسەنى ئێزدیاتى و دوایی هاتنى مەینەتیەكانى دەربەدەرىوماڵوێرانى و سەرگەردانى و گەڕاندنەوەى ئارامی و سەقامگیریی بۆ شوێنەكانى دیكەى دەڤەرەكەتان و ئاوەدانكردنەوەیان، هەروەها زیاتر برەودان بە گیانى تەبایی و برایەتى و پێكەوە ژیان  لە هەرێمدا.
   جارێكى دیكە جەژنتان پیرۆز بێت و ئومێدى بەختەوەرى و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..

مەكتەبی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان
١٩/٤/٢٠١٦

هەواڵی پەیوەندیدار