پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی نەجمەدین شێخ بزێنی و عوسمان گەرمیانی دەکات

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوو پرسەی جیادا سەرەخۆشی لە خانەوادەی نوسەر و شاعیری كۆچكردوو نەجمەدین شێخ بزێنی و، كاك عوسمان گەرمیانی دەکات.
بەرێزان خانەوادەی نوسەر و شاعیری كۆچكردوو نەجمەدین شێخ بزێنی.
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نوسەر و شاعیری سەردەم، كادیری ماندونەناسی پارتیمان هەڤاڵ (نەجمەدین شێخ بزێنی )مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەرێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤالاَنی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. انالله واناالیه راجعون.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١١/٤/٢٠١٦
هەڤاڵی بەرێز كاك عوسمان گەرمیانی .
بەرێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو خورشید رەشید عەلی.
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، تێكۆشەر ( خورشید رەشید عەلی )ی باوكی بەرێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەرێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤالاَنی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. انالله واناالیه راجعون.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١١/٤/٢٠١٦




