پارتی، ٥٧ ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات پیرۆز دەکات
__2016_02_18_h19m23s37__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و ستافى نووسین و تێكڕاى كارمەندانى رۆژنامەى خەبات کرد؛ هاوکات دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیوكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستە کردن.
دەقی پەیامى پیرۆزبایی مەكتەبى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان
بەبۆنەى (٥٧)ەمین ساڵڕۆژى دەرچوونى رۆژنامەى خەبات
بەڕێزان/ سەرنووسەروستافى نوسین و تێكڕاى كارمەندانى رۆژنامەى خەبات..
بەبۆنەى(٥٧)ساڵەى بەئاشكرا دەرچوونى رۆژنامەى (خەبات) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو نووسەران و رۆشنبیران و خوێنەرانى بەڕێزى رۆژنامەكەتان دەكەین، ئومێدەوارین وەك هەمیشە بەردەوام بن لەو كاروانە دوورودرێژە ماندوونەناسەو پڕ بەخششە لە پێناو خزمەتگەیاندنى زیاتر بە رەوتى رۆژنامەگەریی و گەیاندنى پەیامى راستەقینەو رەواى گەلەكەمان و داخوازیەكان بە ناوخۆ و دەوروبەروجیهان.
رۆژنامەى (خەبات) وەكو یەكەمین رۆژنامەى رۆژانەوزمانحاڵى پارتى دیموكراتى كوردستان دەسكەوتێكى دیكەى هەرەگرنگى بزووتنەوەى رزگاریخوازی سیاسیمان بووە بە رابەرایەتى بارزانى نەمر، سەكۆیەك بووە بۆ داكۆكیكردن لە بنەماكانى دیموكراسی و ئازادی و داڕژتنى پرەنسیپەكانى لێبووردەیی و برایەتى و ئاشتەوایی و پێكەوەژیان، هەمیشەش بەبێ جیاوازى بیرۆبۆچوونەكانیان بڵندگۆى راستگۆیی و راستەقینەى رۆشنبیران و رۆژنامەوانان بووە.
رۆژنامەى (خەبات) جگە لەوەى خاوەن شوناسێكى مێژوویی و تایبەتى بوارى رۆژنامەنووسیی بووە، رۆڵێكى جیاوكاریگەروگرنگیشی بینیوە لە هۆشیاركردنەوەوجۆشدانى گیانى نیشتیمانپەروەرى و نەتەوەیی و شۆڕشگێریی و یەكڕیزیی لە گشت قۆناغەكانى خەباتى سیاسی بزووتنەوەى سیاسی و كوردایەتیماندا و بونیاتنانى ئەو ئەزموونەى ئەمڕۆى حوكمڕانیماندا.
هیوادارین لەو یادەدا زیاتر برەو بەهەمان بنەماكانى ئیتیكى رۆژنامەوانی بدەن لەرووى مسداقیەت وبەرپرسیاریەتیەوە، هەروەها رۆڵى بوێرانەوگرنگى خۆتان ببینن وەك دەسەڵاتى چوارەم بەتایبەتى لەو بارودۆخە هەستیارەى ئەمڕۆماندا لە پشتیوانیكردنى دۆزە رەواكەمان و پاڵپشتى پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان و رەنگپێدانەوەى سەركەوتنەكانى هێزى پێشمەرگەى كوردستان لەبەرەكانى شەڕدا، هەروەها لە رووى رەخنەى بونیاتنەرانە و خستنەرووى كێشەوگیروگرفتەكان بۆ سەركەوتنى پرۆسەكانى چاكسازى.
لە (٥٧)ەمین ساڵڕۆژى دەرچوونى رۆژنامەى(خەبات)جارێكى دیكە پاڵپشتى و پشتیوانى تەواوى خۆمان بۆ بەردەوام بوون و بەرەوپێشبردنى رۆژنامەكە دووپات دەكەینەوە، هیواخوازین هەردەم لە پێشكەوتن دابن، زیاتر لە گشت روویەكەوە بەرەو پێش بچن..
هەزاران سڵاو بۆ یادى رۆژنامەوانانى پێشەنگ و ماندوونەناس..ئەوانەى ئەو كاروانەیان بە ئەمڕۆ گەیاند..
بەرزوپیرۆز بێت (٥٧)ساڵ خزمەت و تێكۆشانى بەردەوامى رۆژنامەى (خەبات).
مەكتەبى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان
٣/٤/٢٠١٦
دةقی پیرۆزبایینامەى دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان
بەبۆنەى (٥٧)ەمین ساڵڕۆژى دەرچوونى رۆژنامەى خەبات
بەڕێزان/ سەرنووسەروستافى نووسین و سەرجەم كارمەندانى رۆژنامەى خەبات..
بەبۆنەى(٥٧)مین ساڵڕۆژى بە ئاشكرا دەرچوونى رۆژنامەى (خەبات) وەك یەكەمین رۆژنامەى رۆژانەوزمانحاڵى پارتیمان پیرۆزباییەكى گەرم لە ئێوەوخۆمان و سەرجەم كادیروئەندامانى پارتیمان و خوێنەرانى بەڕێزى ئەو رۆژنامە راستبێژە دەكەین، دەستى یەكەیەكەتان دەگووشین و هیواخوازین هەردەم لە بەردەوامیی وپێشكەوتنى زیاتر دابن.
رۆژنامەى (خەبات) وەك دەسكەوتێكى گرنگى بزووتنەوەى رزگاریخوازیمان بە رابەرایەتى بارزانى نەمر، هەمیشە سەكۆیەك بووە بۆ خستنەرووى كێشە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكەمان وبەرگریكردن لە بنەماكانى دیموكراسی و ئازادی رادەربڕین و كۆكەرەوەى بیروبۆچوون و ئایدیا جیاوازەكان.
رۆژنامەى(خەبات) بەو پێیەى هاوخەباتى قۆناغە جیاجیاكانى تێكۆشانى گەلەكەمان بووە، بۆیە هەردەم بڵندگۆى راستەقینەى خواست و ویستەكانى سەرجەم هاووڵاتیانى كوردستان بووە، بەمەش رۆڵێكى جوداوكاریگەری هەبووە لە برەودان و دەوڵەمەندكردنى كوولتورى نەتەوەیی و هاندان و وریاكردنەوەى رۆڵەكانى گەلەكەمان بۆ خەبات وتێكۆشان و بەدیهێنانى مافەكانمان.
پەیرەوكردنى پرەنسیپە راستودروستەكانى ئیتیكى رۆژنامەوانی، بە رەچاوكردنى مسداقیەت و بەرپرسیاریەتی و پیشەوەریی هەنگاوگەلى گرنگ و پێویستن، لەو رووەوە دەبێ ئێوەش رۆڵى شیاوى خۆتان ببینن بەتایبەتى لەو بارودۆخەى ئەمڕۆماندا، كە ئەركێكى پیرۆزەو لەئەستۆى هەموو لایەكدایە.
هیوادارین باشتروزیاتر لە هەموو روویەكەوە بەرەوپێش بچن و شانبەشانى بوارە پێشكەوتنەكانى ئەمڕۆى تەكنەلۆجیاوە لەرووى چەندایەتى وچۆنیەتیەوە هەنگاوى چاكتر بنێن.
بەرزوپیرۆز بێت (٥٧)ساڵ تێكۆشان و نەسرەوتن..
دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان
٣/٤/٢٠١٦




