مەكتەبی سیاسیی پارتی سهرهخۆشی له بنەماڵەی عەمیدی فرۆكەوان نەوزاد رەمزی قزاز دهكات

بۆ هاوسەر و بنەماڵەی عەمیدی فرۆكەوان خوالێخۆشبوو نەوزاد رەمزی قزاز
بە داخ و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی عەمیدی فڕۆكەوانی خانەنشین، تێكۆشەر و هەڤاڵی دێرینی پارتیمان (نەوزادی رەمزی قەزاز)مان پێگەیشت كە یەكەم فرۆكەوانی كورد بوو هاتە ریزی شۆڕش و ریكخستنەكانی پارتیمان وم بێ دابڕان لە تێكۆشان و پارتایەتی تا دواویستگەی ژیانی كۆڵی نەدا و، لە هەندەرانیش بۆ زیاتر لە بیست ساڵ دڵسۆزانە و لەخۆبوردووانە سەرپەرشتیی رێكخستنەكانی پارتیمانی كرد لە وڵاتی ئوستورالیا.
بەو بۆنە خەمناكەوە بەگەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە هاوسەر و بنەماڵە تێكۆشەرەكەی دەكەین و هاوبەشی خەمتانین، لە خوای گەورە تكاكارین سەبر و ئارام بە هەموو لایەک ببەخشێت و جێگای رەحمەتیی بەهەشتی بەرین بێت.
انالله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




