١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی، پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی عێراق کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەبۆنەی 82 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق، مەکەتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبە کرد.

 

دەقی پەیامەکە:
براى بەرێز/ حەمید مەجید موسا/سكرتێری كۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى عێراق
بەڕێزان ئەندامانى مەكتەبى سیاسی و كۆمیتەى ناوەندی...
  بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى حزبە تێكۆشەرودێرینەكەتان پیرۆزباییەكى گەرمتان ئاراستە دەكەین ولە رێگەى ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە كادیروئەندامان و لایەنگرانى حزبەكەتان دەكەین، هیوادارین هەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتندا بن لە پێناو بەدیهێنانى ئامانج و مافە نیشتیمانى و دیموكراسیەكانداو بونیاتنانى دواڕۆژێكى ئاسوودەوبەختەوەر بۆ گەلانى عێراق.
مایەى شانازیە، كە حزبى شیوعى عێراق بەدرێژایی مێژووی سیاسی خۆیدا هەمیشە داكۆكیكەرێكى سەرسەخت بووە لە مافە رەواكانى خەڵك و ستەملێكراوان و شانبەشانى هێزولایەنەسیاسیەكانى دیكە دژ بە رژێمە چەوسێنەرەكان رۆڵى دیارو گرنگى خۆى گێڕاوەو لەو رێگایەشدا قوربانیەكى زۆرى داوەوتائەمڕۆش لەو خە بات وبەخششەیدا هەر بەردەوامە.
پارتیمان وەك هاوپەیمانێكى بەردەوامى خەبات و تێكۆشانتان،هەردەم ئەو كاروانە سەرفرازیەى ئێوەى بەرز نرخاندووەودەنرخێنێ هەر لە سەرەتاى سەرهەڵدانى شۆڕش و بزاڤى رزگاریخوازى گەلەكەمان بەرابەرایەتى بارزانى نەمرو داڕژِتنى بنەما هاوبەشەكانى ئەو هاوخەباتییە و كاركردن بۆ پتەوكردن و بەهێزكردنیان لە پێناو بەدیهێنانى گشت ئامانج و مافە نیشتیمانى ودیموكراسیەكان.

ئاشكرایە ئەمڕۆ جیهان و ناوچەكە بەگشتى و عێراق بەتایبەتى بە هەلومەرجێكى سەخت ودژواردا رەت دەبن، بە دەست كۆمەڵێك قەیران و كێشەوگیروگرفتى هەمەلایەنە دەناڵێنن، لەوانەش شەڕى درێژخایەنى گرووپ و تاقمە توندڕۆو تیرۆریستەكان، كە هەڕەشەومەترسیە بۆ سەر كۆمەڵگەى مرۆڤایەتى ودواڕۆژى مرۆڤایەتى، بۆیە لەسەر ئاستى دەولیەوە پێویستەو ئەركى سەرشانى گشت وڵات و هێزە بڕیاربەدەستەكانى جیهان و نێوەندە نێودەوڵەتییە گرنگەكانە بەجیددى كاربكەن بۆ بنبڕكردنى ئەو ئافاتەولەسەر ئاستى ناوخۆش پێویستە پارت وهێزولایەنە سیاسیەكان ورێكخراوو ناوەند وكۆڕوكۆمەڵەو رۆڵە دڵسۆزەكانى ئەو وڵاتە هاوخەم وهاوهەڵوێست بن بۆ  رووبەڕووبونەوەى ئەو پەتایەوبنبڕكردنى تیرۆروتیرۆركاریی و چارەسەركردنى كێشەو قەیرانەكانى دیكەى سیاسی و ئابوورى و ئیدارییەكان و دەربازبوون لەو قۆناغە،ئەمەش لەرێگەى كاركردن بۆ بونیاتنانەوەى عێراقێكى خاوەن سەروەریی و سەربەخۆو فیدراڵ و  دیموكراسی و  بەرقەرابوونى شەراكەتى راستەقینە و ئاشتەوایی و سەقامگیریی و دادوەریی بەدی دێت.
بەوبۆنەیەوە جارێكى دیكە وێراى پیرۆزباییمان دووبارەجەخت دەكەینەوە سەر هاوپەیمانیی ودۆستایەتى بەهێزى نێوانمان و سوور بوون لەسەر پتەوكردنى بنەما راستودروستەكانى خەبات وتێكۆشانى مەدەنیانەودیموكراسیانە و بەدیهاتنى ئامانجە هاوبەشەكان.
  دواجار ئاواتەخوازین ئەو بۆنەودەرفەتە هەوێنى زیاتر یەكڕیزیی و تەبایی نێوان حزب ولایەنە سیاسى و ئازادیخوازوپێشكەوتنخوازەكانى سەرگۆڕەپانە سیاسیەكە بێ،هەر سەركەوتوو بن..
نەمرى و سەربەرزى بۆ گیانى پاكى شەهیدانى رێگاى ئازادى ودیموكراسى..

مەكتەبى سیاسی
پارتى دیموكراتى كوردستان
     30/3/2016

هەواڵی پەیوەندیدار