مەكتەبی سیاسیی پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا سەعید ئورەیی دەكات

بەڕێزان خانەوادەی (مستەفا سەعید ئورەیی)..
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان، تێكۆشەر (مستەفا سەعید ئورەیی)ـمان پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین دواناخۆشیی خانەوادەكەتان بێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
30/3/2016




