١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی بۆ یادی 11 ئادار، پابەندبوونی بە بڕیارەکانی چاکسازیی سەرۆک بارزانی دووپات کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی 46 ساڵەی رێککەوتننامەی 11 ئاداری 1970،   دووپاتى دەکاتەوە کە وەك پارتى دیموكراتى كوردستان هەمیشە مكوڕ و سوورین لەسەر هەمان رێبازى كوردایەتى و پارتایەتیمان بۆ چارەكردنى كێشەكان بە رێگەى دانوستان و گفتوگۆو جێبەجێكردنى پرۆسەى چاكسازیی بەپێی ناوەڕۆكى هەردوو بڕیارەكەى جەنابى سەرۆك مەسعوود بارزانی، كە زەوینیەكى گونجاووپێویستیەكى دیكەى رەتدان و سەرخستنى قۆناغەكەیە، هەروەها پاراستن و داكۆكیكردن لەو ئەزموونەو ئەو دەسكەوتە مێژووییانەمان و هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانى گشت مافە رەواكانمان كە مافى چارەى خۆنووسین وسەربەخۆییە.

دەقی بەیاننامەى مەكتەبی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان بەبۆنەى (46)ەمین ساڵیادی رێككەوتننامەى (11ئادارى  1970):

   ئەمڕۆ(46) ساڵ بەسەر راگەیاندنى رێككەوتننامەى مێژوویی(11ئادارى1970) تێدەپەڕێت، ئەو رێككەوتننامەیەى دەستكەوتێكى دیكەى شۆڕشى مەزنى ئەیلوول بوو و، دوابەدواى مۆركردنیشی لە نێوان حكوومەتى عێراق و سەركردایەتى شۆڕشی كورد بە رابەرایەتى بارزانى نەمر، موژدەیەكى خێروخۆشی بوو بۆ سەرجەم چین وتوێژەكانى كۆمەڵگە لەسەرتانسەرى عیراقداو وەك رووداوێكى گرنگى مێژوویی ناسرا بۆ بونیاتنانى ئایندەیەكی روون و گەشى دیموكراسی و چەسپاندنى ئارامیی و سەقامگیریی لە ئیراق وناوچەكە.
   رێككەوتننامەى 11ئادار  كە بەرهەمی خوێنى شەهیدە نەمرەكان و فیداكاریی پێشمەرگە دلێرەكان بوو لە مێژووی عیراق و كورددا بایەخێكى ئێكجار مەزنى هەیە، دەستكەوتێكى بەسوود و گرنگ بوو بۆ گەلى كورد، لەبەرئەوەى یەكەمجار بوو حكوومەتى ناوەندى ئیراق دان بنێ بە مافە سیاسی و نەتەوەیى و كەلتوورییەكانى گەلى كورد.

  ئەو رێككەوتننامەیە وەك بەڵگەنامەیەكی مێژوویی سەنگ و كاریگەرى خۆى هەبوو بەسەر رەوتى بزاڤى رزگاریخوازیمان و بزووتنەوەى نەتەوایەتیمان بەگشتى و لاپەڕەیەكی دیكەى ئەو سەروەریانە بوو لە مێژووى كوردایەتى  و پارتایەتیماندا بۆ بەدیهێنانى ئامانجەكانمان لە داهاتوودا، هەروەها بزووتنەوەى رزگاریخوازی كوردى بۆ قۆناغێكى سیاسی پێشكەوتوو گواستەوە بەجۆرێك لەسەر شانۆى سیاسەتدا وەك هێزێكى كاریگەر و گرنگ لە بەرەوپێشچوونى رووداوەكاندا دەورى خۆى ببینێ.

   رێككەوتننامەى (11ئادار) دوابەدواى ساڵەهاى ساڵ لە تێكۆشان و شۆڕشى چەكدارانە بە رابەرایەتى و سەرۆكایەتى بارزانى نەمرو زنجیرەیەك خەباتى بێوچان و سەخت و خۆراگری و راپەڕین و سەرهەڵدانى گەلەكەمان هاتەدى، هەنگاوێكى بوێرانە و راست و دروست بوو  بەرەو بناغەڕێژیی ئاشتەوایی و سەقامگیریی و ئاوەدانكردنەوبووژانەوە لە عێراقدا، ئەمەش بە حیكمەت و پلانڕێژیی بارزانى نەمرو سەركردایەتییەكەى و پێشمەرگە پاڵەوانەكانى شۆڕِشی مەزنى ئەیلوول هاتەبەر، كە حكوومەتى ئێراقی ئەوساى ناچاركرد بەپێی ناوەڕۆكى ئەو رێككەوتنە مل كەچ بكات بۆ خواست و داوا رەواكانى گەلى كورد و بزووتنەوە رزگاریخوازەكەى.

   رێككەوتننامەی (11ى ئادار) لە كات و ساتێكى ئاوادا راگەیەندرا، كە تاریكى و سەركوتكردنى ئازادى و دیموكراسی باڵى بەسەر عیراقدا كێشابوو، تەنگ بە دەنگە ئازادەكان هەڵچنرابوو، نائارامیی و ناسەقامگیریی وڵأتەكەى تەنیبۆوە، بەپێی رێككەوتننامەكە، كە لە نێوان پارتى دیموكراتى كوردستان و حكومەتى ئەوساى ئیراق مۆركرا، حكومەت بەڵێنى دا بە جێبەجێكردنى بەندەكانى رێككەوتنەكە و بە یەكەم بەڵگەنامەش دادەنرێ لە رووى یاساییەوە كە بۆ یەكەمجار تیایە بە فەرمى دان نراوە بە مافە نەتەوایەتییەكانى گەلى كوردو بە هەبوونى نەتەوەى كوردوبڕیاردان لەسەر مافى ئۆتۆنۆمى لە كوردستانى ئیراق و  زمانى كوردیش دووەم زمانى فەرمی بێت لە عێراقدا ودانپیانراو بێ هەروەك زمانى عەرەبی، جگە لەچەندین دەسكەوتى دیكەى گرنگى ئیدارى و فەرهەنگی و رۆشنبیریی.

   رێككەوتننامەى ئادارى ساڵى 1970 لەسەر ئاستى دەوروبەرو نێودەوڵەتیش سەداودەنگدانەوەى خۆى هەبوو، راى گشتیى ج یهانى ورووژاند ونێوەندە عەرەبی و جیهانییەكان پێشوازییان لێكردو ئەو رێككەوتننامەیەوجێبەجێكردنیان بە سەركەوتنى پرەنسیپەكانى مافەكانى مرۆڤ و مافى چارەى خۆنووسین و هۆكارى چارەسەركردنى كێشەكان لەقەڵەم دا.
   رێككەوتننامەى(11ئادار) كە بنەمایەكی راست ودروستى چارەسەركردنى كێشەى كورد بەرێگەى ئاشتى و دیموكراسیانە داڕژت، ئەو هەنگاوە مەزنە بە تەنیا جاڕدانى كۆتایی هێنانى ململانەى خوێناوى نەبوو، بەڵكە چەند بڕیارێكى مەبدەئی و راستیشی دا سەبارەت بە مەسەلەى نەتەوایەتى لە ئیراق و دواڕۆژى كێشە نەتەوایەتییە چارەنووسسازەكان، هەروەها لاپەرەیەكی نوێى ئاشتى و برایەتى و پێكەوەژیانى خستەڕوو بۆ گشت پێكهاتەكانى ئەو وڵاتە و دەروازەیەكى گرنگیش بوو بۆ دابینكردنى مافى كەمینەكانى دیكەى وەك توركمان وكلدوئاشوورى .

    روون و ئاشكرایە راگەیاندنى ئەو رێككەوتننامەیە وەرچەرخانێكى مێژوویی بوو لەو كاروانە دوورودرێژە خوێناویەى تێكۆشان و قوربانیدانى رۆڵەكانى گەلەكەمان، هەروەها قۆناغێكى نوێ بوو بوودوابەدواى زنجیرەیەك شەڕوشۆڕوماڵوێرانى وكۆدیتاوپیلانگێڕى حوكمڕانیەتى عێراق لەرووى بەهێزبوون و كاراتربوونى پێگەورۆڵى كورد لە سەر گۆڕەپانى سیاسی و هەنگاونان بۆ بەدیهێنانى مافە نەتەوایەتییە رەواكانى.

   ئەوسا سەركردایەتى سیاسی پارتى سووربوو لەسەر ئەوەى جێبەجێكردنى بەندەكانى رێككەوتننامەكە ئامانجێكى سەرەكى و ستراتیجی بزووتنەوەى رزگاریخوازی كوردە، سەرەتاى قۆناغێكى نوێیە بەرەو گۆڕانكارى ئەوتۆ لە رەوشەكەو ژیانى هاووڵاتیان و پێشكەوتنیان، كەچی رژێمى بەعس بەردەوام بوو لە قۆرخكردنى دەسەڵات و خاو و سستى نواندن، لە بەندەكانى ئەو رێككەوتننامەیە پاشگەزبۆوەو لەوانەش نكوڵیكردن لە شوناسی نەتەوەیی كوردیبوونى كەركووكى دڵى كوردستان ئەنجامدانى سەرژمێریی دانیشتوان لەو ناوچانەى زۆربەى دانیشتوانیان كوردن و پەیرەوكردنى سیاسەتى تەعریب و تەبعیس لەو شاروشارۆچكە كوردستانیانەى كە بەپێی رێككەوتننامەكە بڕیار بوو سەرژمێریان تێدا ئەنجام بدرێت بەمەبەستى گۆڕینى واقیعی نەتەوەییان و دابڕینیان لە كوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا كە رژێمى بەعس لە رێككەوتننامەكە پاشگەزبۆوە، بەڵام بوو بە بناغەیەك بۆ تەواوى پرۆسەكانى گفتوگۆ كە شۆڕشى كورد لەگەڵ حوكمەتى ئێراق كردوویەتى و سەرچاوەیەكى بەهێزى راپەرینە شكۆدارەكەى ئادارى ساڵى(1991)یش بوو.
  بەروارى راگەیاندنى رێكەوتننامەى (11ئادار1970) هاوكاتە لەگەڵ رۆژژمێری ئازادكردنى شارى هەولێر لە (11ئادار1991)، شارى قەڵاومنارە، هەر بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزباییەكی گەرم و ئەمەكدارانە لە رۆڵەكانى شاری دێرینى هەولێر، شارى هۆلاكۆبەزێن دەكەین ئەو شارەى نموونەى برایەتى و لێبووردەیی و بەخشندەییە، شارى شارستانییەت و رەسەنایەتى و پێشكەوتنە لە گشت بوارێكدا.

   جێگەى خۆیەتى لەو دەرفەتەدا ئاماژە بە هەلومەرجى ئەمڕۆى هەرێمى كوردستان بدەین، كە قۆناغێكى زۆر هەستیاروچارەنووسسازەو وێراى ئەو كێشەوگیروگرفت و قەیرانەى نێوخۆ، هەڕەشەو شەڕێكى دڕندانەى تیرۆریستانیش رووبەڕووى هەرێمەكەمان بۆتەوە، وەك هەمیشەش دڵنیاین لەوەى دواجار سەركەوتن هەر بۆ ئیرادەى پۆڵایینى گەلەكەمان و هێزى پێشمەرگەى كوردستانە كە رۆژ بەرۆژ لە سەرجەم بەرەكانى شەڕدا گورزى جەرگبڕتر لە تیرۆریستان دەوەشێنن و سەركەوتنى زیاتر بەدەستدێنن و سەركەوتنى یەكجارەكى و كۆتاییش نزیكە، لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخەكە ئەمڕۆ لەهەر كاتێكى دیكە زیاتر پێویستى بە هۆشیاریی و وریایی و هەماهەنگی و بەرپرسیاریەتى گشت حزب ولایەنەسیاسیەكان هەیە، هەروەها سەرجەم چینەكانى كۆمەڵگەودامودەزگاو ناوەندە رۆشنبیریی و میدیاو مەدەنییەكانە كاربكەن بۆ هاوئاهەنگی و پشتگیریی و پشتیوانیكردنى هێزى پێشمەرگەی كوردستان، هەروەها پتەوكردن و بەهێزكردنى هاوهەڵوێستى و یەكدەنگی هێزولایەنە سیاسیەكان بۆ چارەسەركردنى كێشەوپرسە سیاسیەكان و پاراستنى خاك ونیشتیمان و دەسكەوتەكانمان.
  بەو بۆنەیەوە وێراى پیرۆزباییمان لە خانەوادە و كەسوكارى سەربەرزى شەهیدان و گەلى كوردستان، جارێكى دیكە دووپاتى دەكەینەوە ئێمە وەك پارتى دیموكراتى كوردستان هەمیشە مكوڕو سوورین لەسەر هەمان رێبازى كوردایەتى و پارتایەتیمان بۆ چارەسەركردنى كێشەكان بە رێگەى دانوستان و گفتوگۆو جێبەجێكردنى پرۆسەى چاكسازیی بەپێی ناوەڕۆكى هەردوو بڕیارەكەى جەنابى سەرۆك مەسعوود بارزانی، كە زەوینیەكى گونجاووپێویستیەكى دیكەى رەتدان و سەرخستنى قۆناغەكەیە، هەروەها پاراستن و داكۆكیكردن لەو ئەزموونەو ئەو دەسكەوتە مێژووییانەمان و هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانى گشت مافە رەواكانمان كە مافى چارەى خۆنووسین وسەربەخۆییە.

    سڵاو لەبیرەوەرى (46)ساڵەى رێككەوتننامەى 11ئادار…
    نەمریی و سەربەرزى بۆ شەهیدانى رێگاى كوردوكوردستان…
  سڵاو لە گیانى پاكى بارزانى نەمرو كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو … 

مەكتەبى سیاسى
پارتى دیموكراتى كوردستان
                                                                                              10/3/2016

هەواڵی پەیوەندیدار