١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

لەسێ پرسەی جیادا؛ پارتی سەرەخۆشی لە شەیما محەمەد زاهر و شێخ بەهادین و شێخ رەشید شێخ کاکە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵی بەرێز شەیما محەمەد زاهر ئەندامی مەكتەبی رێكخستن.

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتمان پەروەر، پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو ( محەمەد زاهر عەبدولرەحمان )ی باوكی بەرێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەرێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤالاَنی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. انالله واناالیه راجعون.

بەرێز مامۆستا شێخ بەهادین.
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی ( حاجیە مینا حاجی رەشید بۆسكانی) دایكی بەرێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەرێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. انالله واناالیه راجعون.


بەرێز شێخ رەشید شێخ كاكە.
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( سەعدیە میران بەگ )ی هاوسەری بەرێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەرێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. انالله واناالیه راجعون.

مەكتەبی سیاسی        
پارتی دیموكراتی كوردستان    

هەواڵی پەیوەندیدار