مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ڕه‌شاڤه‌یی ده‌كات

بۆ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕه‌شاڤه‌یی..
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌والی كۆچی دواییی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گۆڵان، كادیری دێرین و هه‌ڵگری میدالیای بارزانیی نه‌مرد، هه‌ڤاڵ (ئیبراهیم محه‌ممه‌د عه‌زیز) ناسراو به (ئیبراهیم ڕه‌شاڤه‌یی)مان پێ گه‌یشت.
بم بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌رخۆشیمان ئارسته‌ی ئێوه و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانین. له خوای گه‌وره داواكارین خوالێخووشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامییش به ئێوه ببه‌خشێت.
انا لله وانا اله را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




