مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە مزگین محەممەد دەكات

هەڤاڵی بەڕێز كاك مزگین محەممەد حەسەن..
بە كۆچی دوایی هەڤاڵی خەباتكارمان خوالێخۆشبوو (محەممەد حەسەن)ـی باوكتان، كادرێكی كۆنی پارتیمان لە شۆڕشی ئەیلوول و ئەفسەرێكی لێهاتووی دوای سەرهەڵدانمان لە دەست دا. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین دواناخۆشیی خانەوادەكەتان بێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
22/2/2016




