پارتی لە ساڵیادی لاوان‌دا: ئه‌و هه‌لومه‌رجه چاره‌نووسسازه زیاتر پێویستى پێتانە

هەولێر-KDP.info- لە ساڵیادی یەکێتیی لاوانی کوردستاندا، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایدەگەیەنێ، ئه‌و هه‌لومه‌رجه چاره‌نووسسازه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان زیاتر پێویستى به هه‌وڵ و كۆششى بێ‌وچان و هێز و توانا و ئاماده‌ییی ئێوه‌یه.
دەقی په‌یامى پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
به‌بۆنه‌ى (63)ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سكرتاریه‌ت و هه‌ڤاڵانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان ..
به‌بۆنه‌ى(63)ـیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى یه‌كێتییه خه‌باتگێڕه‌كه‌تان، پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له ئێوه و كادیر و ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م لاوانى كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌رده‌م له كارنامه و چالاكی و هه‌وڵ و كۆششه‌كانتان به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بن و هه‌نگاوى داهێنه‌رانه‌تر بنێن و، ده‌سكه‌وتى زیاتر بۆ توێژى لاوان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌ده‌ست بێنن.
مایه‌ى شانازییه به درێژاییی خه‌باتى نه‌پساوه‌ى (63) ساڵه‌ى، یه‌كێتیى لاوان توانیویه‌تى وه‌ك رێكخراوێكى كاریگه‌ر و گرینگ كۆكه‌ره‌وه‌ى هێز و تواناكانى لاوان بێت و پانتایی كار و چالاكییه‌كانى زیاتر و به‌رفراوانتر ببێ و، شێلگێڕانه سوور بێ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانى و له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و ناوچه‌كه رۆڵى شیاوى خۆى زیاتر و چاكتر ببینێ بۆ به‌دیهێنانى خواست و ویست و ئامانجه ره‌واكانى لاوان و گه‌له‌كه‌مان.
نكوڵى ناكرێ له رۆڵ و پێگه‌ى توێژى به‌رفراوانى لاوان شانبه‌شانى توێژ و چینه‌كانى دیكه له مه‌یدانى كار و قوربانیداندا، هه‌ر بۆیه‌ش جێ په‌نجه‌یان له گشت بوارێكدا روون و به‌رچاوه، له ڕووى جۆشدان و ته‌یاركردنى ئه‌و توێژه و هۆشیاركردنه‌وه‌یان له‌پێناو داكۆكیكردن له وڵاته‌كه‌مان و بونیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌رهه‌مدار و دوور له ره‌فتار و هزرى تووندوتیژ و ئاژاوه‌گێڕى، بۆ به‌دیهێنانى دواڕۆژێكى ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بۆ لاوان له‌و رێگایه‌ش به ده‌یان سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیى لێهاتووله رێكخراوه‌كه‌تاندا پێگه‌یاندووه و هێناوه‌ته ئاراوه.
جێى ئاماژه‌یه ئه‌و هه‌لومه‌رجه چاره‌نووسسازه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان زیاتر پێویستى به هه‌وڵ و كۆششى بێ‌وچان و هێز و توانا و ئاماده‌ییی ئێوه‌یه، وه‌ك شووره‌یه‌كی پۆڵایین و شاده‌ماری خوێنى جه‌سته‌ى گه‌له‌كه‌مان و شانبه‌شانى رۆڵه‌كانى و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى په‌لامار و هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستان و ناحه‌زان و داكۆكیكردن له‌و ئه‌زموونه و ده‌سكه‌وته‌كانمان و، ده‌ربازبوون له‌و قۆناغه‌دا و به‌دیهێنانى داهاتوویه‌كى باشتر و گه‌شتر بۆ گه‌له‌كه‌مان.
له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكى دیكه پاڵپشتى و پشتیوانى ته‌واوى خۆمان بۆ ئێوه و یه‌كێتییه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و ئومێده‌وارین، هه‌رده‌م پێشه‌نگ و له به‌ره‌وپێشچووندا بن بۆ به‌دیهێنانى گشت ئامانجه‌كانتان.
سڵاو له گیانى پاكى ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه‌ى له رێگاى سه‌رفرازیی یه‌كێتییه‌كه‌تان گیانیان به‌خشى..
سڵاو له (63)ساڵه‌ى خه‌بات و تێكۆشانى پڕ ده‌سكه‌وتى یه‌كێتیى لاوانى كوردستان..
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن...
مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
18/2/2016




